شه‌شی كانوونی هه‌موو ساڵیَك له‌میَژووی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیَراقدا رۆژیَكی پرِ شكۆیه و له‌و به‌رواره‌دا سوپای عیَراق دامه‌زراوه ، ئه‌و سوپایه‌ی هه‌میشه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بووه بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازانی عیَراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی.
شه‌شی كانوونی هه‌موو ساڵیَك له‌میَژووی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیَراقدا رۆژیَكی پرِ شكۆیه و له‌و به‌رواره‌دا سوپای عیَراق دامه‌زراوه ، ئه‌و سوپایه‌ی هه‌میشه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بووه بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازانی عیَراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی.كیَ هه‌یه ئه‌وه نه‌زانیَت كه‌ئه‌م سوپایه له شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی 1930 دا له به‌رده‌ركی سه‌رای سلیَمانی چ شالاَویَكى خویَناوی خولقاند؟ هه‌ر ئه‌م سوپایه بوو دواتر تا سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ركوتی راپه‌رِینه‌كانی ناوچه‌ی بارزانی كرد، دواتریش له شه‌سته‌كان له‌سه‌رده‌می زه‌عیم سدیقدا كه یه‌كیَكه له برِیارده‌رانى میَژووه ره‌شه‌كانی ئه‌و سوپایه له‌دژی گه‌لی كورد سه‌دان لاوی كوردیان قه‌تڵوعام كرد‌و به‌ده‌یان گوندی كوردستانیان ویَرانكرد.ئه‌م سوپا قاره‌مانه‌ی عیَراق له24/4/1974 له‌قه‌ڵادزه‌و له 26/4/1974 دا یاساغترین چه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ناپاڵ و فسفۆرِی سووتیَنه‌ر بوو له‌دژی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و دووشاره به‌كارهیَنا و به‌ده‌یان ژن و منداڵیان كوشت.له‌ژیَر دروشمی ( سوپاكه‌مان وه‌ك شیَره ، هه‌ر به‌سه‌ركه‌وتن فیَره ) هه‌زاران خیَزانی كوردی فه‌یلی وڵات به‌ده‌ر كران و زیاتر له چوارهه‌زار گوندیان خاپوور كرد.ناكریَت نكۆڵی له ئازایه‌تی ئه‌م سوپا قاره‌مانه بكریَت، چونكه سه‌ركه‌وتن و داستانه مه‌زنه‌كانی ئه‌م سوپایه بوونه‌ته هه‌ویَنی سه‌دان چیرۆك و شعر و وتار‌و مه‌دح وسه‌نای هه‌ندیَك له نووسه‌رو چیرۆكنووس و شاعیرانی كورد، به‌م پیَیه قاره‌مانیه‌تییه‌كانی سوپا دلیَره‌كه‌مان بوونه‌ته به‌شیَك له سامانی ئه‌ده‌بیمان و ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه بمایه ئازادكردنی فاو ده‌چووه ریزی مه‌م وزین و قه‌ڵای (دم دم)ه‌وه .له‌رِووی وه‌فاوه ده‌بیَت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چیَت كه‌ئه‌م سوپایه گیَره‌شیَویَن و یاخیبوانی كوردی له‌ناو ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی كورده "مولته‌زیم"ه‌كان به‌ئاسووده‌یی بژین ، ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو به‌و ناوه‌وه ئه‌م سوپایه له‌چركه‌ساتیَكدا له‌ئۆردوگاكانی قوشته‌په‌و حه‌ریرو شویَنه‌كانی دیكه‌دا 8هه‌زار مرۆڤی سیڤیلی بارزانی راپیَچی بیابانه‌كانی بوسه‌ییه و عه‌رعه‌ر كرد؟!گه‌لۆ پۆشته‌و په‌رداخی و سڵنه‌كردنه‌وه‌ی له‌ته‌رِو وشك و پرِچه‌ك و تفاقی ئه‌م سوپایه‌ی به‌وه ناسرابوو كه ( سه‌ربازی سه‌دام حسیَن ، تۆپ وته‌یاره شكیَن ) بوون نه‌ك بۆ عیَراق بگره بۆ نیشتیمانی عه‌ره‌بیش كه عیَراق به‌شیَكه لیَی، مایه‌ی سه‌ربه‌رزی بوو ، هه‌روا ده‌رچوو ئه‌وه نه‌بوو له چركه ساتیَكی كه‌مدا له‌هه‌ڵه‌بجه زیاتر له پیَنج هه‌زار تۆپ وته‌یاره‌ی دوژمنیان له‌ناوبرد ؟؟؟؟!!!!!سوپا موجاهیده‌كه‌ی عیَراقی عروبه به‌رده‌وام هیَرشه‌كانی به‌ناوی ئایینه‌وه ده‌ستپیَده‌كرد، له‌یه‌كیَك له‌و "غه‌زا"یانه‌دا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چی ئاوایی گه‌رمیان هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی له‌دین وه‌رگه‌رِاوان و ئاگرپه‌رسته‌كان له‌ناوبه‌رن تا باوه‌رِ بهیَنن به‌خه‌لافه‌تی به‌عس و بیَنه ژیَر (ئاڵا سیَ ئه‌ستیَره‌و الله‌اكبر)ه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه .ئایا به‌م ناوه‌وه ئه‌نفالی گه‌رمیان نه‌كرا، 182 هه‌زار مرۆڤ به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه راپیَچی تونی مه‌رگ نه‌كران، ده‌ستیان له‌بینه‌قاقای ده‌یان كانی نه‌نا؟!خودایه ئیَمه‌ش ئوممه‌تی تۆ بووین ، ئیَمه برِوامان به سیاده‌ی خاكی عیَراق هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی تاریق هاشمی رازی نه‌بوو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشمی قاره‌مانی ئه‌نفاله‌كان به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن، له‌هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر ئیَسك و پروسكی قوربانییه‌كاندا گیَرِامان و مه‌دالیای عومه‌ری خاوه‌رمان دایه، ئیدی بۆ پیَمان ده‌ڵیَن جوداخواز؟؟خودایه ئه‌م زوڵمه قبوڵ مه‌كه، ئه‌و هه‌موو بوختانه‌ی پیَمان ده‌كریَن هیچیان راست نین، ئه‌وه نییه ئیَمه هه‌مووساڵیَك له شه‌شی كانووندا پشووی ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نین، كه‌چی نه16/3 ی یادی هه‌ڵه‌بجه‌و نه 14/4 ی یادی ئه‌نفالمان نه‌كردووه‌ته پشووی خۆمان، هیَنده ماوه له‌م یاده‌دا پیرۆزبایی له‌خۆ بكه‌ین و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و له‌گه‌رمیاندا كه‌رنه‌ڤاڵی بۆساز بده‌ین... !!