ره‌نگه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ زۆر حاڵه‌ت به‌کاردێت بۆنموونه له‌کاڵ بوونه‌وه‌ی جلی هه‌ژارێکه‌وه تاده‌گاته کاڵبوونه‌وه‌ی ره‌نگی پرچی به‌رپرسێکی وڵات .ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه کاڵبوونه‌وه‌ی ئینتیمایه بۆ خاک و وڵات،له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ندێک شتی سه‌یر ده‌بینیت که مایه‌ی ئه‌وه‌یه رامانی له‌سه‌ر بکرێت،شه‌وی رابردوو خه‌ریکی زیاتر کاڵکردنه‌وه‌ی ئینتیمای خۆم بووم هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم هاته سه‌ر مه‌سنجه‌ر و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی دامێ که وه‌ک حزبی خۆیان که‌پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵاتن له‌سه‌ر چاره‌نووسی که‌رکوک ومادده‌ی 140 کۆڕێکیان بۆ مامۆستایه‌کی زانکۆ سازداوه.
ئه‌مه بۆمن هه‌م مایه‌ی دڵخۆشی و هه‌م جێگه‌ی سه‌رنج بوو، دلخۆشییه‌که‌م له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که پارته کوردییه‌کان به‌جیاوازی جوگرافیا ده‌سکرده‌که‌وه که‌رکوک به کێشه‌و به‌شێک له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن، نه‌بونی ئه‌م هه‌سته‌یه منی توشی کاڵبونه‌وه‌ی ئینتیما کردووه .
ئه‌گه‌ر له‌باشووریشدا له‌ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی ئازادی‌دا نه‌وه‌یه‌کمان به هه‌ستی نیشتمانییه‌وه پێبگه‌یاندایه ئه‌وا هه‌زارانی وه‌ک من له‌و گرێی کاڵبوونه‌وه ده‌رباز ده‌بوون .سه‌رنجه‌که‌شم له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ئه‌م گروپ و پارتانه‌ی که هێشتا گیانی شۆڕشگێڕییان تێدا ماوه له‌وه دڵنیان که خه‌مساردی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی ئێمه دامه‌زراوه که‌چی کۆنه‌جاش و ئه‌نفالچییه‌کان به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌ڕننه‌وه،ئه‌وه‌نده خه‌مساردن ئیتر له ته‌حه‌مولی ته‌حه‌مولدارانا نه‌ماوه له‌و مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگی بکه‌ن،ئاخر ته‌نیا لای ئێمه ئه‌و مودێله هه‌یه که به‌ده‌ستی خۆت خاکی خۆت بخه‌یته به‌رده‌م چاره‌نووسی شیر و خه‌ته‌وه. ده‌بوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ره‌تاوه رێگه‌ی نه‌دایه به‌وه‌ی که‌رکوک بخرێته نێو گه‌مه‌ی ژماره ده‌ستورییه‌کان و میزاجی ئه‌وانه‌ی ئێستاش ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ئه‌نفالمان ده‌که‌نه‌وه،ئیدی چۆن رازی ده‌بن شارێک که سه‌رچاوه‌ی سامانێکی ئابووری گه‌وره‌یه بدرێته ده‌ست کورد؟ له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ئێمه به‌چه‌ند پارێزگارێکه‌وه خۆمان کرد به که‌رکوکدا وله‌وێش چه‌ند ململانێی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان کرد که‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.باوه‌ڕ نه‌بونی کورد به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وشاره تا ئێستاش دیاره، ئه‌وه‌نییه له ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ولێر به ئێستاشه‌وه یه‌که‌ی ئیداری که‌رکووکمان هه‌یه و فه‌رمانبه‌روو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشی هه‌یه. ئه‌مه وه‌ک ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیایه که له‌دوای لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ به ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقه‌وه له بیست ویه‌کدا تا ئێستاش ساڵانه بودجه‌ی ره‌مزی بۆ ویلایه‌تی موسڵ داده‌نرێت.له‌نێو باسه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مدا کاڵبوونه‌وه‌مان باس ده‌کرد،هه‌ندێک جار و بۆ هه‌ندێک شت کاڵ وه‌ک وه‌سفی جوانی به‌کار دێت،له‌هه‌وراماندا که که‌سێک زۆر خۆشه‌ویست بێت پێی ده‌ڵێن (کاڵه گیان یان کاڵی گیان) زۆر جارانیش جوانی کچ و ژن به هه‌ڵوژه‌ی کاڵ باسکراوه،به‌ڵام کاڵی له ئینتیمادا دوو لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت،که ئینتیمات کاڵ بویه‌وه له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵات هۆکار بێت (ئه‌مه قسه‌ی شۆڕشگێڕێکی جارانه) یان ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتداران پێت ده‌ڵێن (ئه‌و براده‌ره به‌زیوه و هیچی له‌بارا نییه).
به‌هه‌ر حاڵ من باوه‌ڕم وایه نیشتمان نایه‌وێت خۆشت بوێت و ئینتیمای بۆ بکه‌ی، ئه‌وه‌نییه هه‌موومان کاڵ بوینه‌وه‌و ئه‌و به‌خه‌یاڵیدا نایه‌ت.