کاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێک بێت کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی ئینسانی وزانستی و مۆراڵییه،مۆراڵ به‌مانا کوردییه‌که‌ی نا که له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م مۆڕاڵه به جه‌سته‌ی ژنه‌وه‌یه و پیاو ده‌بێت پارێزگاری بکات و که‌ی ئه‌و شه‌ره‌فه که‌وته خه‌ته‌ره‌وه ده‌بێت ئه‌و داره له ریشه‌وه هه‌ڵکه‌نێت که ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێوه هه‌ڵواسراوه.له‌هه‌فته‌یه‌کدا ده‌یان ژن ده‌کوژرێن به‌ناوو بیانووی جۆراوجۆره‌وه و هه‌ندێکیان ده‌بنه مانشێت بۆ رۆژنامه‌کان تا زیاترین تیراژیان لێبفرۆشرێت.
ده‌سه‌ڵاتێش به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌مانه‌تێکه له ئه‌ستۆی ئه‌ودا و به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدایه،چونکه ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی یاسا و دادگا و پۆلیس و کۆمه‌ڵێک شتی تره.
پێم سه‌یره ده‌گوترێت فڵانه ژن خۆی کوشت!! نا. که‌س ئاماده نییه به‌بێ پاشینه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی گه‌وره بتوانێت له‌خۆڕا ئه‌و بڕیاره بدات.
(ڤان کۆخ )کاتێک له‌ژیان ده‌گاته بنبه‌ست له‌ڕویی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌و کاره ده‌کات و پێش خۆکوشتنی له‌نامه‌که‌یدا بۆ (گۆگانی) هاوڕێی ده‌ڵێت”من ئه‌و دره‌خته بووم هیچ ره‌شه‌بایه‌ک نه‌یتوانی بمجوڵێنێت،ئێستا خۆم خۆم ده‌خه‌م”ئه‌مه گه‌یشتنه به کرۆکی ره‌هایی له بڕیاردا،به‌ڵام کاتێک ژنێکی نه‌خوێنده‌وار خۆی ده‌کوژێت ئه‌مه هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی له‌پشت نه‌بووه ئه‌وه نه‌بێت که دڵنیایه ئه‌گه‌خۆی خۆی نه‌کوژێت ئه‌وا مێرد یان برا یان باوک و خزمه‌کانی ده‌یکوژن، که‌واته ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌ژمێردرێک که که‌سێک کوشتبێتی،که‌م جاریش رێکده‌که‌وێت که‌که‌سێک ناتوانێت سوکایه‌تی قبوڵ بکات ناچار ده‌سبه‌رداری زۆر شت ده‌بێت به ژیانیشه‌وه،ئه‌م نه‌ریته له ئاژه‌ڵه‌کاندا ته‌نیا له‌ئێستردا دیومه که زۆر ئازاری بده‌یت و سوکایه‌تی پێبکرێت له‌به‌رزترین شوێنه‌وه خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه، ئه‌مه بۆمن مایه‌ی سه‌رنج و رامانه که که‌مکه‌س ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه.
له‌م وڵاته‌ی مندا که خاکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده سه‌یره جێگه‌ی ئازادی تێدا نابێته‌وه به‌تاییبه‌ت ئازادی ژن، که‌م رۆژنامه‌نووسم دیوه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه راستی کوژرانی ژنێک بگوێزێته‌وه،ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌که ژن بێت ئه‌وا به‌رده‌بێته سه‌رو پۆته‌ڵاکی پیاوان و ئه‌گه‌ر پیاوبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر به دێڕێکێش بێت بێلایه‌نی له‌ده‌ست ده‌دات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداهه‌میشه وه‌همێکی زۆر ناقۆڵاو خراپ توشی رۆژنامه‌نووسانی کورد بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که پێیان وایه پاڵه‌وان و رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ن،بێ ئه‌وه‌ی له‌و راستییه تێگه‌یشتبن که رۆژنامه‌نووسی جگه له‌کاری ماندوبوون شتێکی زیاتر نییه. کاری رۆژنامه‌نووس ته‌نیا گواستنه‌وه‌یه ئیدی ئه‌بێت چ پاڵه‌وانییه‌تییه‌ک له‌و کاره‌دا هه‌بێت تا تووشی ئه‌م وه‌همه گه‌وره‌یه‌ی بکات؟ رۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتوو کاتێک ده‌بێت به پاڵه‌وان که بۆبه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵێک گیانی له‌ده‌ست بدات، له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری دنیادا له‌م نموونانه زۆرن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نووس قسه له‌سه‌ر بێلایه‌نی بکات و خۆی ئه‌ندامی لایه‌نێک بێت،باس له سه‌ربه‌خۆیی بکات و له‌ناخی خۆیدا گه‌وره‌ترین دیل بێت،ده‌م له تازه‌گه‌ری بکوتێت و به‌ستایلی سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو کاربکات که‌چی خه‌ڵک به نه‌خوێنده‌وار بزانێت.
ئه‌مه سه‌رلێشێوانێکه ئه‌وسه‌ری دیار نییه،وه‌ختێک گوێ له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی حزبه‌کان ده‌گریت له که‌ناڵه ئازاده‌کان زۆرتر ده‌م له ئازادی ده‌کوتن له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بوایه ئه‌وا وڵات ده‌بوویه ئازادیخانه‌یه‌ک ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت و منیش خۆم و ئێوه‌م ماندوو نه‌ده‌کرد و له‌ناو فه‌وزای زۆری و بۆری (رۆژنامه نووسان) دا که‌س به که‌سی نه‌ده‌گوت نه‌خوێنده‌وار له‌کاتێکدا ئێمه وه‌ک چۆن له ژن کوشتن و شه‌ڕو ناکۆکیدا یه‌که‌مین له زۆری (رۆژنامه‌نووس)یشدا یه‌که‌مین،ساڵی به‌قه‌ده‌ر 5 وڵاتی دواکه‌وتوو ژن ده‌کوژین و به‌شی 2 وڵاتی تر وه‌زیری زیاده‌مان هه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی 4وڵاتی ئه‌فه‌ریقی شه‌ڕی یه‌کترمان کردوه‌و بارته‌قای 9 وڵاتی ئه‌فه‌ریقی (جگه له میسر و مه‌غریب) رۆژنامه‌نووسمان هه‌یه.