| إضافة شرح |
الاثنين، 6 أبريل 2020
فێستیڤاڵی رەنگەکان و قسەیەک............... نامق هەورامی
![]() |
دوو رۆژە لەسەر
ڤیستیڤاڵی رەنگەکان قسەوباسی جیاواز دەکرێت، هەندێ بەباش و زۆرینە بە خراپی باسی دەکەن،
من بە چەند وشەیەک قسەکانم دەبڕمەوە.
ڤیستیڤاڵی رەنگەکان
دیاردەیەکی ئاسایی و ژیارییە، شار واتە کلتوری جیاواز، رەنگی جیاواز و بیرکردنەوەی
جیاواز، وەک ئەوەی ئاساییە کەسێک بچێتە مزگەوت یان کەنیسە، ئاواش ئاساییە خەلک بچێتە
قاوەخانەو مەیخانەو پارک.
لەشاردا تەنیا
توێژێک و کلتوورێک و ئایینێک نییە، فرەڕەنگی و فرەدەنگی هەیە، ئەوەی بەناوی فیستیڤاڵی
رەنگەکانەوە کراوە شتێکی زۆر ئاساییە، ئاخر من ناتوانم لەبری گەنجێک یان بەشداربویەک
بیربکەمەوەو بڕیار بدەم، وەک چۆن ماف بەو گروپە دەدەم بەشداری وەها چالاکییەک بکەن
هەروەهاش مافی باوەڕدارانە بچنە شوێنی ئاینداری خۆیان.
کەس بەزۆر نەبراوە
بۆ ئەو چالاکییە، خەڵک بەویستی خۆی چووە، دەبێت رێز لە بۆچوونی ئەوانە بگیرێت، ئەوانە
زۆرینەیان لاون، ئەوان ئەوێیان بە شوێنێکی باش زانیوە بۆیە رۆشتوون، ئەوان لەوێدا دەریچەیەک
بۆ هەناسە هەڵمژینێکی گەنجانە دەبینن و سەرەتاییترین مافی خۆیانە و دەبێت مافیان پێ
بدەین.
ناکرێت بەیەک نیگا
لەو بابەتە بڕوانین، هەموو بەشداربوان کورد نین، بەتەمەن نین، وابەستەی عەقڵی خێڵ و
ناوچەگەری نین، هەموو موسوڵمان یان مەسیحی یان باوەڕداری تر نین، ئەوانە توێژێکی تایبەت
و هەستیارن و دنیای گەنجییەتی خۆیان لەهەموو شت بۆیان گرنگترە و با دەست نەخەینە ژیانی
ئەوانیشەوە..
6ی نیسانی ٢٠١٩
