.stick-navigation{ z-index: 9999; position: fixed; top: 0; width: 100%; }

الخميس، 2 أبريل 2020

لە رۆژی چل و یەكەمدا و حەوت پەراوێزی تر.....

                                                              


                                                        تێكستی : فەرهاد حەیدەری گۆران

                                                و.لە فارسیەوە: نامق هەورامی

ئێستە ئیتر كاتی ئەوەیە

حەوت جار بەدەوری گومبەزەكەدا بچەرخێم

دەسوڕێمەوەو من هەر لێرەدام، لە ( هانی تا) ی بێدەنگ

ئەوانیش ئێستا لێرەن، كەلام دەخوێنن و تەمیرە لێدەدەن

ئەو كە هەنوكە نییە،

لەبەندەكانی كۆتایی دەفتەری پەردیوەردا سوڕایەوەو پەنهان بوو

رۆشت كە بڕوات، پێدەچێت ئێستاش هەر بڕوا

كاتێك بینیم دەیویست نغرۆی حاڵی خۆی بێت

گوتم.... ونازانم لەكوێدا دووبارە گوتم.

وەلێ جارێكی دی رێكنەكەوتەوە

( دواتر بۆتان بەیان دەكەم كە ئەو چ پەیوەندیەكی بەم چیرۆكەوە هەس، ئێستا ئێمە لە (( هانی تا)) ین و ببینن)

گوتی ئەمانە دەیانەوێت چی بكەن؟

گوتم :دەیانەویت كەلام بخوێنن.

گوتی : منیش دەمەوێت بخوێنم،

چویە نێو جەم و دەستی كردە كەلام خوێندن

چل چلانە چل چل چلانە چل

 

 

پەراوێزی یەكەمی سەرمەستی: كاتی نەبوو، راستیەكەی ئەوەیە بیرم كردەوە ئێستا لەسەرەوەی گومبەزەكە دەڕوانێت، دەڵێت: دەفتەری پەردیوەرت وەخوێندوە؟ گوتم.نا

ئەمكارە چیە؟ چ كارێكە؟

 

دنیا تاریك بوو

گەڵای قاوەیی داربەڕووەكان لەكۆتاییەوە بۆ سەرەتا هاتنەوەو

 نوسیم، جارێكی دیكەش نوسیم

و لەسەدەی چوارەمی كۆچیدا دەستم كرد بەگەڕان

لەهەورامان پیادە بووم، بە دۆن هاتم

گەیشتم بە شارەزور و تاهەنوكەش من هەر لەوێم

ئێرە دێڕی چەندەمە؟

بسوڕێ حەوت جار بەدەوری گومبەزەكەدا بگەڕێ و وەرەوە بۆ ئێرەی چیرۆكەكە.

 

 

دەزانی لەرۆژی چل و یەكەمدا، چی روی نەدا ((كەلام)) ی خوێند و تەمیرەی لێدا وسەرمەست بوبون. دواتر بوو كە دیم. ئێستا رەشترە- تكایە رەشتر. ئەمە

 

گوتی بژەنە و ژەندم، تامەقامی هەفتەمی حەقانی و حەق حەق. تەنبوورەكەی لەدەس بردمو دەیژەنی، خۆی دەیژەنی، لەدەهانەی دووەم چەمەوە تێپەڕیم، پەنجەرەی (( بی بی شەهرەبانو)) دەركەوت.گوتی سەركەوە بۆ سەرەوە، چوم،

تا هەنوكە لەسەرەوەم و گەرەكمە بەردەوامی بەم چیرۆكە بدەم.

گوتی لەبارەی ئەم دەلاقەیەوە چی ئەزانی؟ هەر خۆی تەواوی چیرۆكەكانی وەدەگێڕا.

 

رەمزو رازی حەق وەبازی وستەن؟

 

پەراوێزی یەكەم هەمیشە جۆرێك بوو پەیوەندی بە پەراوێزەكانی ترو تەنانەت تۆشەوە هەبوو-دەزانم هێشتا زۆر نەچویتەتە قوڵایی رستەكانت و باشت گوتوە، بۆنموونە ژنێك كە لێرە نییە و رۆژێك لە ((سیروان)) دا نغرۆ دەبێت.

 

لەساڵی 1111 دا پیربنیامین گەشتۆتە بەر ئەم دەلاقە، فەرموویەتی:

سڕ فاش مەكەرو سڕ فاش مەكەرو.

پەنجەرەیەك لە دڵی بەردا،

مۆمێمێكم پێكردوو، واتم،

ئەو هەم واتش،

حیكایەت خوانێكی دیكە هات و

 ماچا جامەش لەناو سیرواندا شوشت و

لەتەك منا كەوتە ڕێگا و

حەوت جار بەدەوری گومبەزەكەدا خولاینەوە

چل چلانە چل چل چلانە چل

ئەمەمان پێشتر خوێندبوو

پێشتر لە پێشان .

چوین لە جامە مسەكانی نێو ((هانی تا)) مان دەڕوانی

كە واتشا بەیانی جەستەیەك لێرە سەرمەست بوو و تۆش سوڕایتەوە

تا ئێستاش لەنێو ئەم چیرۆكا خول ئەخۆم وئەگەمە سیروان

جامە عەوەز كەرد دونا دونی مە

جارێكی دیكە سۆزە ئەكەم وەك سۆزەی تۆ

وادەی ئێمە ساڵێكی تر: بابا یادگار

 

گوتی من لەژێر ئەم ئاوەدا تۆ ئەدوێنم، من نەمدەبیست، گوتی ببیستەو تەماشاكە،

لەوسەرمەستی رێگەیە، دەڕۆم تا لە چیرۆكەكانی هەزارەیەكی ترەوە سەردەربێرم، كە

 

گەرەكمە ئەمانە بنووسم كە ئابان تەواو بوو لە هەورامان بوین و روماڵ دەرۆشت پیت و تەنبووری بابا یادگار.

لە پێپلیكانە بەردینەكانی گێڕانەوەكانا ئەچومە سەرەوە و ئەهاتمە خوارەوەو هەروەهالە پێپلیكانەبەردینەكانی گێڕانەوەكانا ئەچومە سەرەوە و ئەهاتمە خوارەوە

-        ئەو تەمیرەی ئەژەند؟

چل چلانە چل چل چلانە چل

 

ئێمە ئەوەمان پێشتر گوتبویەوە. بەر لە ئێستا.چوم و لەو كاسە مسینەی ناو حەوزەكەی (هانی تا) م دەڕوانی. كە گوتیان سپێدەیەك تەنێك لێرە سەرمەست بوو و تۆ كەوتیە گەڕان، تا ئێستا هەر دەگەڕێیت بەناو ئەم چیرۆكەداو گەیشتی بە سیروان.

- جامە عەوەز كەرد دونا دونی مە

جارێكی دیكە سۆزە ئەكەم وەك سۆزەی تۆ

وادەی ئێمە ساڵێكی تر: بابا یادگار

گوتی من لەژێر ئەم ئاوەدا تۆ ئەدوێنم، من نەمدەبیست، گوتی ببیستەو تەماشاكە،

لەوسەرمەستی رێگەیە، دەڕۆم تا لە چیرۆكەكانی هەزارەیەكی ترەوە سەردەربێرم، كە

گەرەكمە ئەمانە بنووسم كە ئابان تەواو بوو لە هەورامان بوین و روماڵ دەرۆشت پیت و تەنبووری بابا یادگار.

هەروەهالە پێپلیكانەبەردینەكانی گێڕانەوەكانا ئەچومە سەرەوە و ئەهاتمە خوارەوە

-        ئەو تەمیرەی ئەژەند؟

چل چلانە چل چل چلانە چل

پەنجەرەی ((بی بی شەهرەبانوو)) حەوت سەد مەتر لە ئاستی زەوییەوە بەرزە.

ئەو پەیدا بوو تاهەنوكەش بەگێڕانەوەی كۆتایی نەگەشتم

تا ئێستا . ئێستا .ئێستا . كە بێپەروا دەڕۆم و دەسنووسی دەفتەری ((پەردیوەری)) دەخوێنم

- حەوت گەورە سوار بە ((سیروان))گەیشتن كە لەئەزەلەوە هاتوون

گەوهەرێكیان هەیە كە

 

نا! نابیت. ئەم پەراوێزەی كە نووسیت ، بگەڕێوە ئەسڵی چیرۆكەكەو یەكجاری هەموو شتەكان بە قسەی خۆت بهۆنەوە، تەنانەت منیش كە ئامرازێكی دوو پیتیم،بەجۆرێكی تر سود ببە، لەبیرت چوو

ئەو وشانە لەروكەشدا بێمانان لە بەندی حەقەن حەقەن؟

 

گوتی ئەم شتانە نەنووسی

گوتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتم بۆ

نەینوسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسم؟

گوتی و رۆشت و بەدەوری گومەزەكەدا سوڕایەوەو ئیدی نەمدیەوە، كاتیك بەدوایدا رۆشتم، واتە لەبەهەشتێكی گچكەدا، لە شەقامی نیگارستانەوە سەرم دەركرد و گەشتمەوە بە هەمان دەرگا، زەنگی دەرگاكەم لێدا ، دەرگەكە باز بوو، لە پێپلیكانەكانەوە سەركەوتمە سەرێ، تا ئێستاش دەمەوێت سەركەوم.

 

كە ئەم چیرۆكە تەواو بوو بگەڕێوە بۆ ((سیروان)) كە من ئینانا چانا ، ئەو لاپەڕانەی كەپێشتر نوسیومن و خوێندومنەوە ببە بۆخۆت.

كۆتایی.

 

دەمێ لە ((سیروان))ەوە بەرەوسەر هاتی، گوتی من حیكایەتخوانێكی دیكەم بۆ چیرۆكێك بڕیار نییە گێڕانەوەی تێدا بێت ، چل و یەك رۆژ تێپەڕیبوو بەسەر گەیشتنی نووسەری ئەم دێڕانەدا بۆ ئێرەو خوێندنەوەی هەفت دەفتەری ((پەردیوەری)) كەلەسەر پێستی ئاسكە كێوی نووسرابوونەوە و گوتم

ئەوڵ و ئاخر یار 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


ئه‌فسانه‌ی (په‌ری ده‌ریا )و شکستی فاڵچییه‌که‌ی ناخم....... نامق هەورامی


 

هه‌ندێک وشه‌ له‌م ئه‌فسانه‌یه‌دا دووباره‌ بوونه‌ته‌وه‌، نازانم بۆ؟، خوێنه‌ر ده‌توانێت لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکات یان لایان ببات.

 

خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆی بوو

که‌شتییه‌ک له‌که‌ناریدا له‌نگه‌ری گرت،

باره‌که‌ی ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

منداڵێک

ره‌نگه‌کانی ده‌رهێنا وێنه‌یه‌کی کێشا،

وێنه‌که‌ ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

روبارێک

فرمێسکی له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت

شتێک له‌قوڵایدا جێی هێشتبوو،

شته‌که‌، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

هه‌ورێک ده‌یگرماند

له‌بیابانێکدا، به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕا

که‌سه‌که‌، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

( با ) له‌حه‌سره‌تی بێ ئه‌ویدا

خۆی به‌گه‌روی قامیشدا کرد،

ئاوازێکی غه‌مگینی چڕی بۆ ( ئه‌و )

( ئه‌و )، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

 


خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌بری ( په‌ری ده‌ریا ) ناوێکی تر دابنێت، هیچ له‌ نوسینه‌که‌ ناگۆڕێت، ئه‌وه‌ نه‌بێت  چیرۆکی ( په‌ری ده‌ریا ) ده‌سپێکێکی بێ کۆتایه‌.


خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌

که‌شتییه‌که‌ چوو بۆ دورگه‌یه‌کی دوور..دوور

( په‌ری ده‌ریا )

 ناخودای بوو...

 

 

منداڵه‌که‌

خه‌ریک بوو وێنه‌ی ده‌کێشا

( په‌ری ده‌ریا )

 تابلۆی منداڵه‌که‌ی شێواند.....

 

 

روباره‌که‌

هێشتا فرمێسکی لێده‌ڕوات

( په‌ری ده‌ریا ) ش

به‌شه‌قامی خه‌یاڵێکدا،

نه‌رم نه‌رم پیاسه‌ ده‌کات....


 

هه‌وره‌که‌ هێشتا ده‌ناڵێت

هه‌موو بیابانی ته‌ی کرد

( په‌ری ده‌ریا )،

له‌ئاسمانێکی بێ هه‌ورا

شه‌قه‌ی باڵی خه‌یاڵی دێت...

 

 

ئای له‌و (با ) یه‌ به‌سته‌زمانه‌

قامیشه‌ڵانێک ده‌ژه‌نێت

( په‌ری ده‌ریا )

کوا گوێ له‌شماشاڵ راده‌گرێ؟

 

تۆ ده‌توانی بیر له‌هه‌موو شت بکه‌یته‌وه‌، که‌چی هه‌رگیز ناتوانی بزانیت   ( په‌ری ده‌ریا ) بۆچی وایه‌


ده‌ست له‌نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌رده‌

که‌شتییه‌که‌ له‌چاو ون ده‌بێت

( په‌ری ده‌ریا )

بای بای ده‌کات.....

 

 

با منداڵه‌که‌ وێنه‌ نه‌کێشێت

( په‌ری ده‌ریا )

پێی خۆش نییه‌،

منداڵێک وێنه‌ی بکێشێت

 

 

واباشتره‌ ئه‌م روباره‌

ژیر بێته‌وه‌

( په‌ری ده‌ریا )

له‌گریانی روباره‌کان جاڕس ده‌بێ

پێکه‌نینی ئه‌و شه‌قامه‌ی

پێخۆشتره‌...

 


به‌و هه‌وره‌ بڵێن نه‌ناڵێت

( په‌ری ده‌ریا )

له‌ گرمه‌ی هه‌ور قه‌ڵ ده‌بێت

ئه‌و ئه‌مێستا،

له‌ئاسمانێک رۆنیشتووه‌

هه‌ور سیمفۆنیا ده‌ژه‌نێت....

 

به‌و ( با ) شوانکاره‌ بێژن

واده‌ی شمشاڵ ژه‌نین گوزه‌شت

( په‌ری ده‌ریا )

گوێ له‌ مۆزارتیش ناگرێت...

 

تۆ ئه‌مانه‌ تێکه‌ڵ بکه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی من ده‌یکه‌م، بزانه‌ به‌ چ ئاکامێک ده‌گه‌یت...

 

خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆی بوو

که‌شتییه‌ک له‌که‌ناریدا له‌نگه‌ری گرت،

باره‌که‌ی ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 

خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌

که‌شتییه‌که‌ چوو بۆ دورگه‌یه‌کی دوور..دوور

( په‌ری ده‌ریا )

 ناخودای بوو...

 

ده‌ست له‌نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌رده‌

که‌شتییه‌که‌ له‌چاو ون ده‌بێت

( په‌ری ده‌ریا )

بای بای ده‌کات.....

 

منداڵێک

ره‌نگه‌کانی ده‌رهێنا وێنه‌یه‌کی کێشا،

وێنه‌که‌ ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

منداڵه‌که‌

خه‌ریک بوو وێنه‌ی ده‌کێشا

( په‌ری ده‌ریا )

 تابلۆی منداڵه‌که‌ی شێواند.....

 

با منداڵه‌که‌ وێنه‌ نه‌کێشێت

( په‌ری ده‌ریا )

پێی خۆش نییه‌،

منداڵێک وێنه‌ی بکێشێت

 

روبارێک

فرمێسکی له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت

شتێک له‌قوڵایدا جێی هێشتبوو،

شته‌که‌، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

روباره‌که‌

هێشتا فرمێسکی لێده‌ڕوات

( په‌ری ده‌ریا ) ش

به‌شه‌قامی خه‌یاڵێکدا،

نه‌رم نه‌رم پیاسه‌ ده‌کات....

 

واباشتره‌ ئه‌م روباره‌

ژیر بێته‌وه‌

( په‌ری ده‌ریا )

له‌گریانی روباره‌کان جاڕس ده‌بێ

پێکه‌نینی ئه‌و شه‌قامه‌ی

پێخۆشتره‌...


هه‌ورێک

ده‌یگرماند

له‌بیابانێکدا، به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕا

که‌سه‌که‌، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

هه‌وره‌که‌

 هێشتا ده‌ناڵێت

هه‌موو بیابانی ته‌ی کرد

( په‌ری ده‌ریا )،

له‌ئاسمانێکی بێ هه‌ورا

شه‌قه‌ی باڵی خه‌یاڵی دێت...

 

به‌و هه‌وره‌ بڵێن:

 نه‌ناڵێت

( په‌ری ده‌ریا )

له‌ گرمه‌ی هه‌ور قه‌ڵ ده‌بێت

ئه‌و ئه‌مێستا،

له‌ئاسمانێک رۆنیشتووه‌

هه‌ور سیمفۆنیا ده‌ژه‌نێت....

( با )

له‌حه‌سره‌تی بێ ئه‌ویدا

خۆی به‌گه‌روی قامیشدا کرد،

ئاوازێکی غه‌مگینی چڕی بۆ ( ئه‌و )

( ئه‌و )، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...

 

 (با ) ‌

به‌سته‌زمانه‌

قامیشه‌ڵانێک ده‌ژه‌نێت

( په‌ری ده‌ریا )

کوا گوێ له‌شماشاڵ راده‌گرێ؟

 

به‌و ( با ) شوانکاره‌ بێژن

واده‌ی شمشاڵ ژه‌نین گوزه‌شت

( په‌ری ده‌ریا )

گوێ له‌ مۆزارتیش ناگرێت...

 

 

له‌ئیسته‌ به‌دواوه‌ ( په‌ری ده‌ریا ) ده‌بێته‌وه‌ به‌ ( ئه‌و )، (منی خوێنه‌ر ) وه‌ک ئه‌وه‌ی (منی شاعیر) داوای کردبوو تا کۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌م چیرۆکه‌ بمێنمه‌وه‌، مامه‌وه‌ هه‌ردوکمان ( که‌هه‌ر یه‌ک که‌سین) به‌م ئاکامه‌ گه‌شتین که‌ :

 

-        ( ئه‌و ) ده‌ڵێت:

سواری پشتی ئه‌م که‌شتییه‌

له‌کۆڵانی خوارو خێچی نوسینه‌کان ،

شیرینتره‌...

 

-        ( ئه‌و ) باوه‌ڕی وایه‌

منداڵ له‌کوێوه‌ ده‌توانێت،

وێنه‌ی ئه‌فسانه‌ تازه‌کان

بنه‌خشێنێت؟

 

-        له‌ هزری ( ئه‌و ) دا

له‌که‌ناری ئه‌و روباره‌ ته‌ڕه‌دا

پێڵاوه‌کانی پیس ده‌بن

بۆیه‌ چویه‌ ئه‌و شه‌قامه‌...

 

 

-        شه‌وێک به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ گوتبوی:

تاقه‌تی ئه‌وه‌م نه‌ماوه‌

گوێ له‌ گرمه‌ی هه‌ور بگرم

ئێستاکه‌ من،

نۆته‌ی سیمفۆنیایه‌کی تازه‌تر

ده‌خوێنمه‌وه‌...

 

-        وای بۆ ده‌چم، ( ئه‌و )

به‌و هه‌موو ناسکیه‌ی خۆیه‌وه‌

ئێسته‌ حه‌زی له‌ چرپه‌ بێت....


هه‌رچی جادوگه‌ری دنیا هه‌یه‌  کۆی بکه‌ره‌وه‌، بنی هه‌رچی فنجانه‌ به‌ قاوه‌ سواغی بده‌ن و با قاوه‌گره‌وه‌کان بیخوێننه‌وه‌،  دێڕه‌کان له‌مانه‌ زیاتر تێکه‌ڵ بکه‌ن، به‌ده‌ره‌نجامێکی باشتر له‌وه‌ی من ناگه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌:

 

( په‌ری ده‌ریا)

نایه‌وێت

په‌ری ده‌ریا

بێت............