هه‌ندێک وشه له‌م ئه‌فسانه‌یه‌دا
دووباره بوونه‌ته‌وه، نازانم بۆ؟، خوێنه‌ر ده‌توانێت لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکات یان
لایان ببات.
خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆی بوو
که‌شتییه‌ک له‌که‌ناریدا له‌نگه‌ری گرت،
باره‌که‌ی ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
منداڵێک
ره‌نگه‌کانی ده‌رهێنا وێنه‌یه‌کی کێشا،
وێنه‌که ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
روبارێک
فرمێسکی له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت
شتێک له‌قوڵایدا جێی هێشتبوو،
شته‌که، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
هه‌ورێک ده‌یگرماند
له‌بیابانێکدا، به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕا
که‌سه‌که، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
( با ) له‌حه‌سره‌تی بێ ئه‌ویدا
خۆی به‌گه‌روی قامیشدا کرد،
ئاوازێکی غه‌مگینی چڕی بۆ ( ئه‌و )
( ئه‌و )، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌بری ( په‌ری ده‌ریا ) ناوێکی تر دابنێت، هیچ له نوسینه‌که ناگۆڕێت، ئه‌وه نه‌بێت چیرۆکی ( په‌ری ده‌ریا ) ده‌سپێکێکی بێ کۆتایه.
خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆت به
که‌شتییه‌که چوو بۆ دورگه‌یه‌کی دوور..دوور
( په‌ری ده‌ریا )
ناخودای
بوو...
منداڵه‌که
خه‌ریک بوو وێنه‌ی ده‌کێشا
( په‌ری ده‌ریا )
تابلۆی
منداڵه‌که‌ی شێواند.....
روباره‌که
هێشتا فرمێسکی لێده‌ڕوات
( په‌ری ده‌ریا ) ش
به‌شه‌قامی خه‌یاڵێکدا،
نه‌رم نه‌رم پیاسه ده‌کات....
هه‌وره‌که هێشتا ده‌ناڵێت
هه‌موو بیابانی ته‌ی کرد
( په‌ری ده‌ریا )،
له‌ئاسمانێکی بێ هه‌ورا
شه‌قه‌ی باڵی خه‌یاڵی دێت...
ئای له‌و (با ) یه به‌سته‌زمانه
قامیشه‌ڵانێک ده‌ژه‌نێت
( په‌ری ده‌ریا )
کوا گوێ له‌شماشاڵ راده‌گرێ؟
تۆ ده‌توانی بیر له‌هه‌موو
شت بکه‌یته‌وه، که‌چی هه‌رگیز ناتوانی بزانیت
( په‌ری ده‌ریا ) بۆچی وایه
ده‌ست له‌نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌رده
که‌شتییه‌که له‌چاو ون ده‌بێت
( په‌ری ده‌ریا )
بای بای ده‌کات.....
با منداڵه‌که وێنه نه‌کێشێت
( په‌ری ده‌ریا )
پێی خۆش نییه،
منداڵێک وێنه‌ی بکێشێت
واباشتره ئه‌م روباره
ژیر بێته‌وه
( په‌ری ده‌ریا )
له‌گریانی روباره‌کان جاڕس ده‌بێ
پێکه‌نینی ئه‌و شه‌قامه‌ی
پێخۆشتره...
به‌و هه‌وره بڵێن نه‌ناڵێت
( په‌ری ده‌ریا )
له گرمه‌ی هه‌ور قه‌ڵ ده‌بێت
ئه‌و ئه‌مێستا،
له‌ئاسمانێک رۆنیشتووه
هه‌ور سیمفۆنیا ده‌ژه‌نێت....
به‌و ( با ) شوانکاره بێژن
واده‌ی شمشاڵ ژه‌نین گوزه‌شت
( په‌ری ده‌ریا )
گوێ له مۆزارتیش ناگرێت...
تۆ ئه‌مانه تێکه‌ڵ بکه،
وه‌ک ئه‌وه‌ی من ده‌یکه‌م، بزانه به چ ئاکامێک ده‌گه‌یت...
خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆی بوو
که‌شتییه‌ک له‌که‌ناریدا له‌نگه‌ری گرت،
باره‌که‌ی ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی خۆت به
که‌شتییه‌که چوو بۆ دورگه‌یه‌کی دوور..دوور
( په‌ری ده‌ریا )
ناخودای
بوو...
ده‌ست له‌نوسینه‌وه‌ی خۆت به‌رده
که‌شتییه‌که له‌چاو ون ده‌بێت
( په‌ری ده‌ریا )
بای بای ده‌کات.....
منداڵێک
ره‌نگه‌کانی ده‌رهێنا وێنه‌یه‌کی کێشا،
وێنه‌که ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
منداڵه‌که
خه‌ریک بوو وێنه‌ی ده‌کێشا
( په‌ری ده‌ریا )
تابلۆی
منداڵه‌که‌ی شێواند.....
با منداڵه‌که وێنه نه‌کێشێت
( په‌ری ده‌ریا )
پێی خۆش نییه،
منداڵێک وێنه‌ی بکێشێت
روبارێک
فرمێسکی له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت
شتێک له‌قوڵایدا جێی هێشتبوو،
شته‌که، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
روباره‌که
هێشتا فرمێسکی لێده‌ڕوات
( په‌ری ده‌ریا ) ش
به‌شه‌قامی خه‌یاڵێکدا،
نه‌رم نه‌رم پیاسه ده‌کات....
واباشتره ئه‌م روباره
ژیر بێته‌وه
( په‌ری ده‌ریا )
له‌گریانی روباره‌کان جاڕس ده‌بێ
پێکه‌نینی ئه‌و شه‌قامه‌ی
پێخۆشتره...
هه‌ورێک
ده‌یگرماند
له‌بیابانێکدا، به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕا
که‌سه‌که، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
هه‌وره‌که
هێشتا
ده‌ناڵێت
هه‌موو بیابانی ته‌ی کرد
( په‌ری ده‌ریا )،
له‌ئاسمانێکی بێ هه‌ورا
شه‌قه‌ی باڵی خه‌یاڵی دێت...
به‌و هه‌وره بڵێن:
نه‌ناڵێت
( په‌ری ده‌ریا )
له گرمه‌ی هه‌ور قه‌ڵ ده‌بێت
ئه‌و ئه‌مێستا،
له‌ئاسمانێک رۆنیشتووه
هه‌ور سیمفۆنیا ده‌ژه‌نێت....
( با )
له‌حه‌سره‌تی بێ ئه‌ویدا
خۆی به‌گه‌روی قامیشدا کرد،
ئاوازێکی غه‌مگینی چڕی بۆ ( ئه‌و )
( ئه‌و )، ( په‌ری ده‌ریا) بوو...
(با )
به‌سته‌زمانه
قامیشه‌ڵانێک ده‌ژه‌نێت
( په‌ری ده‌ریا )
کوا گوێ له‌شماشاڵ راده‌گرێ؟
به‌و ( با ) شوانکاره بێژن
واده‌ی شمشاڵ ژه‌نین گوزه‌شت
( په‌ری ده‌ریا )
گوێ له مۆزارتیش ناگرێت...
له‌ئیسته به‌دواوه ( په‌ری
ده‌ریا ) ده‌بێته‌وه به ( ئه‌و )، (منی خوێنه‌ر ) وه‌ک ئه‌وه‌ی (منی شاعیر)
داوای کردبوو تا کۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌م چیرۆکه بمێنمه‌وه، مامه‌وه هه‌ردوکمان (
که‌هه‌ر یه‌ک که‌سین) به‌م ئاکامه گه‌شتین که :
-
( ئه‌و ) ده‌ڵێت:
سواری پشتی ئه‌م که‌شتییه
له‌کۆڵانی خوارو خێچی نوسینه‌کان ،
شیرینتره...
-
( ئه‌و ) باوه‌ڕی وایه
منداڵ له‌کوێوه ده‌توانێت،
وێنه‌ی ئه‌فسانه تازه‌کان
بنه‌خشێنێت؟
-
له هزری ( ئه‌و ) دا
له‌که‌ناری ئه‌و
روباره ته‌ڕه‌دا
پێڵاوه‌کانی پیس
ده‌بن
بۆیه چویه ئه‌و
شه‌قامه...
-
شه‌وێک به‌ده‌م خه‌وه‌وه گوتبوی:
تاقه‌تی ئه‌وه‌م
نه‌ماوه
گوێ له گرمه‌ی
هه‌ور بگرم
ئێستاکه من،
نۆته‌ی
سیمفۆنیایه‌کی تازه‌تر
ده‌خوێنمه‌وه...
-
وای بۆ ده‌چم، ( ئه‌و )
به‌و هه‌موو
ناسکیه‌ی خۆیه‌وه
ئێسته حه‌زی له چرپه بێت....
هه‌رچی جادوگه‌ری
دنیا هه‌یه کۆی بکه‌ره‌وه، بنی هه‌رچی
فنجانه به قاوه سواغی بده‌ن و با قاوه‌گره‌وه‌کان بیخوێننه‌وه، دێڕه‌کان له‌مانه زیاتر تێکه‌ڵ بکه‌ن، به‌ده‌ره‌نجامێکی
باشتر له‌وه‌ی من ناگه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
( په‌ری ده‌ریا)
نایه‌وێت
په‌ری ده‌ریا
بێت............
