
ڕۆژێك كه‌ویستم وه‌ها سه‌ما بكه‌م كه‌قه‌ت نه‌مكردبوو:سه‌مایه‌كى به‌رزترله‌هه‌مووئاسمانه‌كان ,ئێوه خۆشه‌ویسترین سترانبێژى منتان فریو دا.
نیچه –وه‌هاى گوت زه‌رده‌شت
له‌چه‌مه‌ڕاخانه‌ى ئه‌و دیو كتێبه‌كانى (كامۆ) وه
چۆله‌كه‌یه‌كى فاڵچى ده‌ستمى خوێنده‌وه
هێڵه چه‌ماوه‌كانى نێو له‌پت
سه‌ره‌تاى ئه‌و رێگایانه‌ن ده‌چنه‌وه نێو شه‌ڕگه‌كان
له‌وێ , ئاڵاى سپى ته‌سلیم بوون
به‌رماڵى سه‌ربازه‌كانى ترسىمه‌رگه …!
جه‌نگ, په‌نجه‌ره‌ى حه‌رامى ئه‌و ساختمانه‌یه
هه‌موو شتێكى لێوه ده‌بینى
عه‌شق نه‌بێ,
ئاسوده‌یی سه‌رخۆشه‌كانى شه‌قام نه‌بێت !
فه‌رسه‌خێكم مابوو بگه‌مه سه‌ر پرده‌كانى [ جن ]
كه‌ناریه‌كى قه‌یره قاوه‌یه‌كى بۆ گرتمه‌وه :
راسته هێڵه‌كانى ناو ده‌ستت
كڵافه‌ى ئالۆزى چوار ڕیانه‌كانى چوون ونه‌چونه
له‌ماندوو بوونى ئێوارنى ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا دێیته‌وه
بونه‌ته فرمێسكى دره‌خت
له‌گه‌ڵ گریانى [ نالى ]دا هه‌ڵده‌وه‌رن …
سڵاو …
سڵاو له‌و كچانه‌ى
جه‌نگ سه‌رى سپی بوودڵَۆپێك خوێنیان نه‌ڕشت
بۆ عه‌شق نه‌بێت
بۆشكانى قوفڵه‌كانى جه‌سته نه‌بێت ..!
مه‌رحه‌با .. ساته‌كانى ڕه‌ها بوون
ئه‌و دیو ته‌وته‌مى شوشه‌كان
گوناهى ئه‌و خوایه‌ى لێده‌ڕژێ
ده‌رگاكانى به‌كڵۆم دراوى به‌جێهێشت ..
گوناهى داخرانى ده‌رگاكان به ئه‌ستۆ ى ئه‌و ڕیشۆڵانه‌ى
به‌ده‌م چاوه‌روانیه‌وه سه‌ریان سپى بوو
به ئۆباڵى نێڵه نێڵى ئه‌و ئاگره‌ى
له‌تاریكى خۆیدا كوێر بوو
له‌به‌سته‌ڵه‌كى خۆیدا رچى ..
به‌ر له [ عاده ] بوونى كۆتره‌كان
رۆشتیه‌وه سه‌رێك له‌و باخه بده
سێوێك گۆرانى بۆ لاگاز بوون ده‌ڵێت
لیمۆیه‌كى كه‌نه‌فت , له‌سێبه‌رى خۆیدا باوێشك ئه‌دات
با له‌مه‌كته‌ب دوا نه‌كه‌وێت !
كچێك له‌خوار وه‌رینى گه‌ڵاكانه‌وه
به‌خوێنى بێنوێژىهه‌نار
سه‌ر په‌نجه‌كانى ره‌نگ ده‌كات , پێى بڵێ
بۆ گه‌رمیان ده‌چین
با له‌قافڵه‌كانى خه‌یاڵ دوا نه‌كه‌وێت
ئه‌مرۆ دوا رۆژى پرسه‌ى [ ئه‌نفال ]ه
بسم الله الرحمن الرحیم
یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول
صدق الله العضیم
الفاتحه
له‌گه‌ڵ سنه‌وبه‌رێكى مه‌ستدا ئێواره‌یه‌ك له [گوڵان ]ه‌وه دێینه‌وه
قاچه‌كانمان ئاڵۆزكاون وه‌ك خه‌یاڵى هاوڕێكانم
سه‌رمان قورسه هێنده‌ى خه‌مه‌كانى نیشتیمان
وه‌ك هه‌ر چوار وه‌رزى هه‌ڵه‌بجه ..!
زه‌مه‌نێك وه‌ك گۆناكانت .. كه‌مێ ئاڵتر
گۆشتنتر له‌قۆڵه‌كانت ..خۆزگه‌یه‌ك
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌ته‌وه زیندانێك
هه‌ندێك له‌وه‌ى خۆت گه‌وره‌تر ,
له‌سه‌ر خه‌ته زه‌نگێ لێده ..
لێره گۆرانیه‌كه‌ت بێژه ,
دیواره‌كان گوێت لێناگرن ..
عوزله‌تى من و تۆ یه‌كه
داركونكه‌ره‌یه‌كى هاورێم هه‌س
هێنده تاڵاوى دیلى چه‌شت
دارستانێكى سه‌راپا كرده شمشاڵ ..
بێ بمكه به‌شمشاڵێكى هه‌ناو كون كون
كه‌مێك نه‌رمتر له‌په‌نجه‌ت ,
به‌چرپه‌یه‌ك دێمه سه‌ماو خۆم ده‌ژه‌نم ..
ئایه‌ته‌كانى عوزله‌تى تۆ له‌نوێژه‌كانما ده‌خوێنم
تۆ نیشتمانت وون نه‌كرد
نیشتمان تۆى وون كرد !!
من نیشتمانێكم هه‌بوو
چوار په‌نجه له‌خوار گۆى مه‌مكى چه‌پته‌وه
له نوێژێكى به‌یانیدا مه‌لاى مزگه‌وت
سوره‌تێكى ترسناكى بۆ خوێندین ,
له حه‌ژمه‌تا لێم بزر بوو
له‌و ساته‌وه ..
قاوه‌ى مه‌ییوى گشت فنجانه‌كان گه‌ڕام
ده‌سى مناڵه‌كانى گه‌رمیانم خوێنده‌وه
سارایه‌ك تا چاو بر بكات چۆڵه‌وانى
تا تینوو ئاره‌زووكات قاقِر
تا هه‌ڵه‌بجه لێواو لێوبێت
س ێ و
نیشتیمان بوو ..!!..
نیچه –وه‌هاى گوت زه‌رده‌شت
له‌چه‌مه‌ڕاخانه‌ى ئه‌و دیو كتێبه‌كانى (كامۆ) وه
چۆله‌كه‌یه‌كى فاڵچى ده‌ستمى خوێنده‌وه
هێڵه چه‌ماوه‌كانى نێو له‌پت
سه‌ره‌تاى ئه‌و رێگایانه‌ن ده‌چنه‌وه نێو شه‌ڕگه‌كان
له‌وێ , ئاڵاى سپى ته‌سلیم بوون
به‌رماڵى سه‌ربازه‌كانى ترسىمه‌رگه …!
جه‌نگ, په‌نجه‌ره‌ى حه‌رامى ئه‌و ساختمانه‌یه
هه‌موو شتێكى لێوه ده‌بینى
عه‌شق نه‌بێ,
ئاسوده‌یی سه‌رخۆشه‌كانى شه‌قام نه‌بێت !
فه‌رسه‌خێكم مابوو بگه‌مه سه‌ر پرده‌كانى [ جن ]
كه‌ناریه‌كى قه‌یره قاوه‌یه‌كى بۆ گرتمه‌وه :
راسته هێڵه‌كانى ناو ده‌ستت
كڵافه‌ى ئالۆزى چوار ڕیانه‌كانى چوون ونه‌چونه
له‌ماندوو بوونى ئێوارنى ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا دێیته‌وه
بونه‌ته فرمێسكى دره‌خت
له‌گه‌ڵ گریانى [ نالى ]دا هه‌ڵده‌وه‌رن …
سڵاو …
سڵاو له‌و كچانه‌ى
جه‌نگ سه‌رى سپی بوودڵَۆپێك خوێنیان نه‌ڕشت
بۆ عه‌شق نه‌بێت
بۆشكانى قوفڵه‌كانى جه‌سته نه‌بێت ..!
مه‌رحه‌با .. ساته‌كانى ڕه‌ها بوون
ئه‌و دیو ته‌وته‌مى شوشه‌كان
گوناهى ئه‌و خوایه‌ى لێده‌ڕژێ
ده‌رگاكانى به‌كڵۆم دراوى به‌جێهێشت ..
گوناهى داخرانى ده‌رگاكان به ئه‌ستۆ ى ئه‌و ڕیشۆڵانه‌ى
به‌ده‌م چاوه‌روانیه‌وه سه‌ریان سپى بوو
به ئۆباڵى نێڵه نێڵى ئه‌و ئاگره‌ى
له‌تاریكى خۆیدا كوێر بوو
له‌به‌سته‌ڵه‌كى خۆیدا رچى ..
به‌ر له [ عاده ] بوونى كۆتره‌كان
رۆشتیه‌وه سه‌رێك له‌و باخه بده
سێوێك گۆرانى بۆ لاگاز بوون ده‌ڵێت
لیمۆیه‌كى كه‌نه‌فت , له‌سێبه‌رى خۆیدا باوێشك ئه‌دات
با له‌مه‌كته‌ب دوا نه‌كه‌وێت !
كچێك له‌خوار وه‌رینى گه‌ڵاكانه‌وه
به‌خوێنى بێنوێژىهه‌نار
سه‌ر په‌نجه‌كانى ره‌نگ ده‌كات , پێى بڵێ
بۆ گه‌رمیان ده‌چین
با له‌قافڵه‌كانى خه‌یاڵ دوا نه‌كه‌وێت
ئه‌مرۆ دوا رۆژى پرسه‌ى [ ئه‌نفال ]ه
بسم الله الرحمن الرحیم
یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول
صدق الله العضیم
الفاتحه
له‌گه‌ڵ سنه‌وبه‌رێكى مه‌ستدا ئێواره‌یه‌ك له [گوڵان ]ه‌وه دێینه‌وه
قاچه‌كانمان ئاڵۆزكاون وه‌ك خه‌یاڵى هاوڕێكانم
سه‌رمان قورسه هێنده‌ى خه‌مه‌كانى نیشتیمان
وه‌ك هه‌ر چوار وه‌رزى هه‌ڵه‌بجه ..!
زه‌مه‌نێك وه‌ك گۆناكانت .. كه‌مێ ئاڵتر
گۆشتنتر له‌قۆڵه‌كانت ..خۆزگه‌یه‌ك
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌ته‌وه زیندانێك
هه‌ندێك له‌وه‌ى خۆت گه‌وره‌تر ,
له‌سه‌ر خه‌ته زه‌نگێ لێده ..
لێره گۆرانیه‌كه‌ت بێژه ,
دیواره‌كان گوێت لێناگرن ..
عوزله‌تى من و تۆ یه‌كه
داركونكه‌ره‌یه‌كى هاورێم هه‌س
هێنده تاڵاوى دیلى چه‌شت
دارستانێكى سه‌راپا كرده شمشاڵ ..
بێ بمكه به‌شمشاڵێكى هه‌ناو كون كون
كه‌مێك نه‌رمتر له‌په‌نجه‌ت ,
به‌چرپه‌یه‌ك دێمه سه‌ماو خۆم ده‌ژه‌نم ..
ئایه‌ته‌كانى عوزله‌تى تۆ له‌نوێژه‌كانما ده‌خوێنم
تۆ نیشتمانت وون نه‌كرد
نیشتمان تۆى وون كرد !!
من نیشتمانێكم هه‌بوو
چوار په‌نجه له‌خوار گۆى مه‌مكى چه‌پته‌وه
له نوێژێكى به‌یانیدا مه‌لاى مزگه‌وت
سوره‌تێكى ترسناكى بۆ خوێندین ,
له حه‌ژمه‌تا لێم بزر بوو
له‌و ساته‌وه ..
قاوه‌ى مه‌ییوى گشت فنجانه‌كان گه‌ڕام
ده‌سى مناڵه‌كانى گه‌رمیانم خوێنده‌وه
سارایه‌ك تا چاو بر بكات چۆڵه‌وانى
تا تینوو ئاره‌زووكات قاقِر
تا هه‌ڵه‌بجه لێواو لێوبێت
س ێ و
نیشتیمان بوو ..!!..

