
سڵ له بارانێك ده‌كه‌مه‌وه ناواده ببارێت
نه‌با خه‌یاڵی كانییه‌ك ,
له قوڵترین ساته‌كانیدا راچڵه‌كێت
خه‌یاڵی سه‌فه‌رێك له دێرێكی قه‌سیده‌وه ,
بۆ ده‌فته‌رێكى تۆزلێنیشتوی ته‌مه‌ن
ده‌ترسم ببارێت و
له‌ودیو ئاژینه‌كانه‌وه بایه‌كی سه‌رشێت ,
سڵ له عورفی باخچه نه‌كات,
سنه‌وبه‌رێكی هه‌رزه‌كار ناچاركات ,
به‌به‌رچاوی پایزه‌وه روتبێته‌وه
به گوڵێكی پایزی بڵێت :
ده‌فته‌ری جوانییه‌كه‌ت داخه ,
ده‌رسی ئه‌مرۆمان ته‌واو بوو...
* *
به‌ر له ساته‌كانی بارین ,
باخچه خه‌یاڵی چرۆیه‌كی ئه‌دواند
باڵنده‌یه‌ك ,
ئایه‌تێكی تازه‌ى نوسیبو بۆ قه‌فه‌سی ده‌خوێنده‌وه :
به‌ناوی سروته‌كانی ره‌هاییه‌وه,
به‌یادی حیكمه‌ته‌كانی باڵه‌وه ,
تۆ له‌باڵنده حه‌رام بیت ...
كه‌متر له‌زه‌مه‌نی كێشانی سیگارێك , به‌رله بارین
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌كی ئاوی بۆ قوڵاییه‌كان نوسییه‌وه
له‌ئه‌دره‌سى قه‌سیده‌وه
ده‌ریای سه‌رشێت عاشقی بوو..
هه‌نوكه‌ش به‌شه‌رمه‌وه پێی ده‌ڵێت :
ته‌ماشا ...
دڵێك هه‌یه لێواو لێوه له‌ره‌نگی تۆ
پرِاو پرِه له هه‌ناسه‌ى قوڵایی تۆ ,
ته‌نیاو ته‌نیا
له‌گه‌ڵ تۆدا سه‌ما ده‌كات ...
ئه‌و ئێواره‌یه‌ى یه‌كه‌مین غه‌زه‌ڵی بۆ ده‌ریا گوت ,
ده‌ریا به بۆنی ئه‌و كه‌وت و
ئه‌ویش ره‌نگی ده‌ریای لێ‌نیشت...
ئه‌و یه‌كه‌م رۆژ,
كه‌رازی خۆی لای ئاو دركاند
به‌شه‌رمه‌وه پێی گوت ئازیز ,
ده‌زانی گه‌ر تۆم لێده‌ركه‌ن ده‌كه‌مه هیچ...
له‌یه‌كه‌مین چرپه‌ى شیعره‌وه بوونه دڵخواز
له‌وساته‌وه ,
دڵی ده‌ریای پرِكردوه له گه‌رای ناز..
به‌رله‌داچۆرِانی هه‌ڵًمی سه‌رپه‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵێكم,
به‌مه‌راقی جگه‌ره‌یه‌ك نوسیم تۆ!!
ئه‌و... ماسییه میهره‌بانه‌كه‌ى دڵی ئاوه ,
له‌ورۆژه‌وه‌ی كه خوڵقاوه ,
چی راوچی هه‌یه لێی ده‌دوێت
چی قولاپی خه‌یاڵ هه‌بوو بۆیان هه‌ڵدا
رازی نه‌بوو ماڵه باوانی ئاو چۆڵكات..
ئه‌و ئێواره‌ش
كه‌هاته ده‌ریای خه‌یاڵم ,
له لاپه‌رِه‌ى كتێبه‌كه‌ی حافز و
له مێژووی پۆلی یه‌كه‌می مناڵه مه‌غۆله‌كانی گه‌رِه‌كدا
وه‌یخوێندبوو
كه‌من دۆنێكم له‌رۆحی ئه‌و سه‌دفه‌ی,
گوێی له‌یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی داپیره گه‌وره‌ی ئه‌و بوو,
كه‌بۆ ده‌ریای خوێندبوه‌وه ...
تا ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كه‌هات,
كتێبێك,
وتارێك,
ستونێكم, له‌باره‌ی رِاو نه‌خوێندبوو ....
ده‌ترسم ببارێت و خه‌یاڵی كورِه‌كه‌م په‌رت كات
ئه‌و .. ده‌مێ جار كه ده‌مبینێت ,
به‌دیار خوێنی داچۆرِاوی ره‌زێكه‌وه خه‌یاڵ ده‌مبات ,
به‌كۆڵىَ پرسیاری سه‌یری مناڵییه‌وه لێم ده‌پرسێت ,
بابه
كه‌ینىَ عه‌شقم له بۆ ده‌كرِیت ؟
نیوه شه‌وێكی دره‌نگ بوو
له ترسی عه‌شق و بارانا له هه‌ناسه‌یه‌كتا خۆم مات كرد
هێكرِا بوینه دوو په‌یكه‌ر
جارجاره ده‌بویته‌وه به گوڵ و
شه‌ونم ئاسا ده‌پژامه سه‌ر لێوی سورت...
به‌رله‌وه‌ى تاریكی دابێت شه‌پۆلێكی سه‌رشێت , وه‌ك بێژى له هه‌رِه‌تی به‌دمه‌ستییه‌كی قوڵا بێت ,شتێك له‌مه‌ستی دوای فیراق ده‌چوو ,به‌خۆی و قوڵپی هه‌نسكه‌وه , هه‌ر خۆی و سوتوی جگه‌ره‌كه‌ى ,سه‌ری به تاوێره‌كانا ده‌كێشا و ده‌یگوت:
ده‌مرم و له‌ودوره‌وه لێم نارِوانی
جارێك چنگێگ به‌فری ئه‌وىَ له‌سه‌ر سوتانم رۆناكه‌ی
هاكا رۆژێك بای هه‌ناسه‌م رۆشت و نه‌هات
وه‌ره باجوانترین عه‌شق و
جوانترین خیانه‌ت له شته‌باوه‌كان بكه‌ین
دڵی هه‌لاهه‌لای عه‌شق ئاشت كه‌ینه‌وه
با مه‌سیح له‌خاچه‌كه‌ی دابه‌زێت ,وچانێ بات
من خۆم له‌خاچى گه‌ردنت ئه‌ده‌م ...
وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌رگیز نه‌یدیبێت ,
ده‌ریا ده‌ڵێت :
تامه‌زرۆی نیگایه‌كی ئه‌وم ..
وه‌ك ئه‌وه‌ى قه‌ت له ئامێزیا نه‌سره‌وتبێت
حه‌زو ماچى لێ ئه‌چۆرِێت ..
ئێواره‌یه‌ك له رِه‌شایی لافیته‌كاندا نغرۆ بوو
بۆیه بوه‌ته عه‌شقی به‌فر ..
گه‌ره‌كیه‌تى ته‌نیا جارێك سارۆ بێژێت :
خۆشتم گه‌ره‌ك حه‌یاته‌كه‌م ئه‌ى ده‌ریاى شێت ...
له‌وده‌مه‌وه هه‌ردوو شێت بون ,
كه‌وتنه نێو كۆڵانی حیكایه‌ته‌كانی كیلۆپاترا،
بۆ عه‌شقی یه‌ك پێده‌كه‌نن,
بۆ پێكه‌نینی عه‌شق ده‌گرین
له‌قوڵای ساته دوره‌كانی خه‌ودا گوێیان پرِده‌كه‌ن له چرپه‌و
جه‌سته‌یان پرِپرِ له خه‌یاڵ...
كه تۆفانی نوح په‌یدا بوو
خه‌ڵك له‌ده‌رگای
شێخ و مه‌لاو پیریان ده‌دا
شێخ له‌قاپی ته‌عالادا نزای ده‌كرد
(خودایه بیكه‌ره خاتر گه‌وره‌یی خۆت و
جوانی ئه‌و ,
مه‌ر روحمی تۆ ,ده‌نا هه‌موو نغرۆ ده‌بین )
پیر چویه لێواری روبار
به‌زمانی گریان و زار
تا دڵی ئه‌وی نه‌رم كرد
تا هه‌ڵچونی ده‌ریاى راگرت ...
له‌و رۆژه‌وه هه‌ركه‌س عه‌شق برِه‌نجێنێت
تورِه‌بوونی ده‌ریاو
شه‌پۆلی سه‌رشێتی بۆ دێنێت..!!
ده‌ترسم ببارێت , سینه‌ی ده‌ریاكان لێڵ ببێت
مانگ نه‌توانێت لێی برِوانێت ..
ئه‌و ...شه‌وانه به‌رله‌وه‌ى بنوێت
چاوه‌كانی به ئه‌ستێره ده‌رِه‌ژێ و
هه‌ندێك مانگ ده‌دات له گۆنای ..
سبه‌ینان زوو
له‌سێبه‌ری وه‌نه‌وشه‌دا شیعر بۆ ده‌ریا ده‌نوسێت
ئامۆژگاری شه‌پۆل ده‌كات
له‌گه‌ڵ تاوێردا نه‌جه‌نگێت ...
به نازنازی عه‌یار ده‌ڵێت:
ده‌مێ دوگمه‌ى سینه‌ت داخست
هه‌نێ له ته‌رِایی باخچه له باوه‌شنێ
باوه‌شی چۆل َ وێرانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ,
عه‌شقێكی ئیفلیجه ....
عه‌ششششششششششقققققققققققق
عه‌شق:
لێكردنه‌وه‌ى بزمارێكه له‌جه‌سته‌ى عیسا ,
خوێندنه‌وه‌ى به‌شێكی ئینجیلی عه‌شقه
له‌كه‌نیسه‌ى دۆسته‌كه‌تا ,
شه‌رمكردنه له كرِینی كه‌نارییه‌كی ناو قه‌فه‌س ,
ونبونی چاوی ماسییه
له‌روانیینه‌كانی ده‌ریادا ...
ئه‌ویش ده‌ڵێت:
عه‌شق برِینی سنوره‌كانی لۆژیكه
بۆ گه‌یشتن به دڵی من ,
ببینه له‌ودیو سنوره‌كانى روانینه‌وه
خاوبونه‌وه‌ى دووجه‌سته له ته‌نیایی یه‌كتردا ,
ده‌سگه‌مه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا
ناخت پرده‌كات له شه‌ونم...
جوانترین عه‌شق
لابردنی فێڵی رِاوو
راموسانی دڵی به‌ردوو
ئومێدێكه له‌دوره‌وه ..
لێره‌وه ئیدی ده‌بینه‌وه به باران
بارانێك,
تا له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه داكات
ئه‌ی ته‌رِترین بارانی ساڵ
له‌نێوان عه‌شقی بارین و
خه‌یاڵی نوسینی قه‌سیده‌یه‌كدا راماوم
له‌روتبونه‌وه‌ى دووجه‌ستا
بومه‌ته هه‌رێمێك له چاوه‌رِوانی
له‌نێو پیرترین ساته‌كانی شه‌ودا ,
وه‌ره ده‌رگای ئه‌ومردنه‌م لێداخه
دوور له چاوی شینی ده‌ریا
دوور له خه‌یاڵی جه‌سته‌ى تۆ
گه‌ره‌كیه‌تی لولم بدات ...
ئه‌ى ئه‌فسانه‌ى عه‌شقی پیرۆز
چیت ناوبنێم گه‌رمترین عه‌شقی ده‌ریا
دڵی ساردم................
10/2/2005
نه‌با خه‌یاڵی كانییه‌ك ,
له قوڵترین ساته‌كانیدا راچڵه‌كێت
خه‌یاڵی سه‌فه‌رێك له دێرێكی قه‌سیده‌وه ,
بۆ ده‌فته‌رێكى تۆزلێنیشتوی ته‌مه‌ن
ده‌ترسم ببارێت و
له‌ودیو ئاژینه‌كانه‌وه بایه‌كی سه‌رشێت ,
سڵ له عورفی باخچه نه‌كات,
سنه‌وبه‌رێكی هه‌رزه‌كار ناچاركات ,
به‌به‌رچاوی پایزه‌وه روتبێته‌وه
به گوڵێكی پایزی بڵێت :
ده‌فته‌ری جوانییه‌كه‌ت داخه ,
ده‌رسی ئه‌مرۆمان ته‌واو بوو...
* *
به‌ر له ساته‌كانی بارین ,
باخچه خه‌یاڵی چرۆیه‌كی ئه‌دواند
باڵنده‌یه‌ك ,
ئایه‌تێكی تازه‌ى نوسیبو بۆ قه‌فه‌سی ده‌خوێنده‌وه :
به‌ناوی سروته‌كانی ره‌هاییه‌وه,
به‌یادی حیكمه‌ته‌كانی باڵه‌وه ,
تۆ له‌باڵنده حه‌رام بیت ...
كه‌متر له‌زه‌مه‌نی كێشانی سیگارێك , به‌رله بارین
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌كی ئاوی بۆ قوڵاییه‌كان نوسییه‌وه
له‌ئه‌دره‌سى قه‌سیده‌وه
ده‌ریای سه‌رشێت عاشقی بوو..
هه‌نوكه‌ش به‌شه‌رمه‌وه پێی ده‌ڵێت :
ته‌ماشا ...
دڵێك هه‌یه لێواو لێوه له‌ره‌نگی تۆ
پرِاو پرِه له هه‌ناسه‌ى قوڵایی تۆ ,
ته‌نیاو ته‌نیا
له‌گه‌ڵ تۆدا سه‌ما ده‌كات ...
ئه‌و ئێواره‌یه‌ى یه‌كه‌مین غه‌زه‌ڵی بۆ ده‌ریا گوت ,
ده‌ریا به بۆنی ئه‌و كه‌وت و
ئه‌ویش ره‌نگی ده‌ریای لێ‌نیشت...
ئه‌و یه‌كه‌م رۆژ,
كه‌رازی خۆی لای ئاو دركاند
به‌شه‌رمه‌وه پێی گوت ئازیز ,
ده‌زانی گه‌ر تۆم لێده‌ركه‌ن ده‌كه‌مه هیچ...
له‌یه‌كه‌مین چرپه‌ى شیعره‌وه بوونه دڵخواز
له‌وساته‌وه ,
دڵی ده‌ریای پرِكردوه له گه‌رای ناز..
به‌رله‌داچۆرِانی هه‌ڵًمی سه‌رپه‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵێكم,
به‌مه‌راقی جگه‌ره‌یه‌ك نوسیم تۆ!!
ئه‌و... ماسییه میهره‌بانه‌كه‌ى دڵی ئاوه ,
له‌ورۆژه‌وه‌ی كه خوڵقاوه ,
چی راوچی هه‌یه لێی ده‌دوێت
چی قولاپی خه‌یاڵ هه‌بوو بۆیان هه‌ڵدا
رازی نه‌بوو ماڵه باوانی ئاو چۆڵكات..
ئه‌و ئێواره‌ش
كه‌هاته ده‌ریای خه‌یاڵم ,
له لاپه‌رِه‌ى كتێبه‌كه‌ی حافز و
له مێژووی پۆلی یه‌كه‌می مناڵه مه‌غۆله‌كانی گه‌رِه‌كدا
وه‌یخوێندبوو
كه‌من دۆنێكم له‌رۆحی ئه‌و سه‌دفه‌ی,
گوێی له‌یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی داپیره گه‌وره‌ی ئه‌و بوو,
كه‌بۆ ده‌ریای خوێندبوه‌وه ...
تا ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كه‌هات,
كتێبێك,
وتارێك,
ستونێكم, له‌باره‌ی رِاو نه‌خوێندبوو ....
ده‌ترسم ببارێت و خه‌یاڵی كورِه‌كه‌م په‌رت كات
ئه‌و .. ده‌مێ جار كه ده‌مبینێت ,
به‌دیار خوێنی داچۆرِاوی ره‌زێكه‌وه خه‌یاڵ ده‌مبات ,
به‌كۆڵىَ پرسیاری سه‌یری مناڵییه‌وه لێم ده‌پرسێت ,
بابه
كه‌ینىَ عه‌شقم له بۆ ده‌كرِیت ؟
نیوه شه‌وێكی دره‌نگ بوو
له ترسی عه‌شق و بارانا له هه‌ناسه‌یه‌كتا خۆم مات كرد
هێكرِا بوینه دوو په‌یكه‌ر
جارجاره ده‌بویته‌وه به گوڵ و
شه‌ونم ئاسا ده‌پژامه سه‌ر لێوی سورت...
به‌رله‌وه‌ى تاریكی دابێت شه‌پۆلێكی سه‌رشێت , وه‌ك بێژى له هه‌رِه‌تی به‌دمه‌ستییه‌كی قوڵا بێت ,شتێك له‌مه‌ستی دوای فیراق ده‌چوو ,به‌خۆی و قوڵپی هه‌نسكه‌وه , هه‌ر خۆی و سوتوی جگه‌ره‌كه‌ى ,سه‌ری به تاوێره‌كانا ده‌كێشا و ده‌یگوت:
ده‌مرم و له‌ودوره‌وه لێم نارِوانی
جارێك چنگێگ به‌فری ئه‌وىَ له‌سه‌ر سوتانم رۆناكه‌ی
هاكا رۆژێك بای هه‌ناسه‌م رۆشت و نه‌هات
وه‌ره باجوانترین عه‌شق و
جوانترین خیانه‌ت له شته‌باوه‌كان بكه‌ین
دڵی هه‌لاهه‌لای عه‌شق ئاشت كه‌ینه‌وه
با مه‌سیح له‌خاچه‌كه‌ی دابه‌زێت ,وچانێ بات
من خۆم له‌خاچى گه‌ردنت ئه‌ده‌م ...
وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌رگیز نه‌یدیبێت ,
ده‌ریا ده‌ڵێت :
تامه‌زرۆی نیگایه‌كی ئه‌وم ..
وه‌ك ئه‌وه‌ى قه‌ت له ئامێزیا نه‌سره‌وتبێت
حه‌زو ماچى لێ ئه‌چۆرِێت ..
ئێواره‌یه‌ك له رِه‌شایی لافیته‌كاندا نغرۆ بوو
بۆیه بوه‌ته عه‌شقی به‌فر ..
گه‌ره‌كیه‌تى ته‌نیا جارێك سارۆ بێژێت :
خۆشتم گه‌ره‌ك حه‌یاته‌كه‌م ئه‌ى ده‌ریاى شێت ...
له‌وده‌مه‌وه هه‌ردوو شێت بون ,
كه‌وتنه نێو كۆڵانی حیكایه‌ته‌كانی كیلۆپاترا،
بۆ عه‌شقی یه‌ك پێده‌كه‌نن,
بۆ پێكه‌نینی عه‌شق ده‌گرین
له‌قوڵای ساته دوره‌كانی خه‌ودا گوێیان پرِده‌كه‌ن له چرپه‌و
جه‌سته‌یان پرِپرِ له خه‌یاڵ...
كه تۆفانی نوح په‌یدا بوو
خه‌ڵك له‌ده‌رگای
شێخ و مه‌لاو پیریان ده‌دا
شێخ له‌قاپی ته‌عالادا نزای ده‌كرد
(خودایه بیكه‌ره خاتر گه‌وره‌یی خۆت و
جوانی ئه‌و ,
مه‌ر روحمی تۆ ,ده‌نا هه‌موو نغرۆ ده‌بین )
پیر چویه لێواری روبار
به‌زمانی گریان و زار
تا دڵی ئه‌وی نه‌رم كرد
تا هه‌ڵچونی ده‌ریاى راگرت ...
له‌و رۆژه‌وه هه‌ركه‌س عه‌شق برِه‌نجێنێت
تورِه‌بوونی ده‌ریاو
شه‌پۆلی سه‌رشێتی بۆ دێنێت..!!
ده‌ترسم ببارێت , سینه‌ی ده‌ریاكان لێڵ ببێت
مانگ نه‌توانێت لێی برِوانێت ..
ئه‌و ...شه‌وانه به‌رله‌وه‌ى بنوێت
چاوه‌كانی به ئه‌ستێره ده‌رِه‌ژێ و
هه‌ندێك مانگ ده‌دات له گۆنای ..
سبه‌ینان زوو
له‌سێبه‌ری وه‌نه‌وشه‌دا شیعر بۆ ده‌ریا ده‌نوسێت
ئامۆژگاری شه‌پۆل ده‌كات
له‌گه‌ڵ تاوێردا نه‌جه‌نگێت ...
به نازنازی عه‌یار ده‌ڵێت:
ده‌مێ دوگمه‌ى سینه‌ت داخست
هه‌نێ له ته‌رِایی باخچه له باوه‌شنێ
باوه‌شی چۆل َ وێرانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ,
عه‌شقێكی ئیفلیجه ....
عه‌ششششششششششقققققققققققق
عه‌شق:
لێكردنه‌وه‌ى بزمارێكه له‌جه‌سته‌ى عیسا ,
خوێندنه‌وه‌ى به‌شێكی ئینجیلی عه‌شقه
له‌كه‌نیسه‌ى دۆسته‌كه‌تا ,
شه‌رمكردنه له كرِینی كه‌نارییه‌كی ناو قه‌فه‌س ,
ونبونی چاوی ماسییه
له‌روانیینه‌كانی ده‌ریادا ...
ئه‌ویش ده‌ڵێت:
عه‌شق برِینی سنوره‌كانی لۆژیكه
بۆ گه‌یشتن به دڵی من ,
ببینه له‌ودیو سنوره‌كانى روانینه‌وه
خاوبونه‌وه‌ى دووجه‌سته له ته‌نیایی یه‌كتردا ,
ده‌سگه‌مه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا
ناخت پرده‌كات له شه‌ونم...
جوانترین عه‌شق
لابردنی فێڵی رِاوو
راموسانی دڵی به‌ردوو
ئومێدێكه له‌دوره‌وه ..
لێره‌وه ئیدی ده‌بینه‌وه به باران
بارانێك,
تا له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه داكات
ئه‌ی ته‌رِترین بارانی ساڵ
له‌نێوان عه‌شقی بارین و
خه‌یاڵی نوسینی قه‌سیده‌یه‌كدا راماوم
له‌روتبونه‌وه‌ى دووجه‌ستا
بومه‌ته هه‌رێمێك له چاوه‌رِوانی
له‌نێو پیرترین ساته‌كانی شه‌ودا ,
وه‌ره ده‌رگای ئه‌ومردنه‌م لێداخه
دوور له چاوی شینی ده‌ریا
دوور له خه‌یاڵی جه‌سته‌ى تۆ
گه‌ره‌كیه‌تی لولم بدات ...
ئه‌ى ئه‌فسانه‌ى عه‌شقی پیرۆز
چیت ناوبنێم گه‌رمترین عه‌شقی ده‌ریا
دڵی ساردم................
10/2/2005