به‌یانی زوو
چۆله‌که‌یه‌ک له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که
ده‌نوک له شوشه‌کان ده‌دا و
ده‌جریوێنێ
ئه‌وه رۆحی ژنێکه
نه‌ده‌توانم بێگه‌مێ و
نه‌ده‌مگاتێ
...................................
خودایه
چی سه‌نگی غه‌زه‌بت هه‌یه
بیگره مینای ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی
نایه‌ڵێت چۆله‌که ژنێک
ده‌نوک له ده‌رگای دڵم بات
...................................
کێ وه‌ک چۆله‌که ده‌زانێت
چی په‌یامی عاشق هه‌یه
له ماڵی مه‌عشوقا داینێ؟
................................
چۆله‌که وه‌ختێ مه‌ست ئه‌بێت
بۆنی گوڵان کاسی بکات
کاتێ ناوی خۆی لا خۆشه
شاعیر له‌ناو شیعرێکیدا و
تۆش له خه‌یاڵێکی ته‌ڕدا
ناوی بێنیت.
..........................
ته‌نیا چۆله‌که ده‌توانێت
خه‌و له‌چاوت بتۆرێنێ و
توڕه نه‌بیت
ده‌زانی بۆ؟
....................................
دنیا پڕی چۆله‌که‌یه
باخچه‌کانیش له هه‌زار گوڵ
لێ... من ته‌نیا
چۆله‌که‌و گوڵێک ده‌ناسم
نازانم بۆ؟
چۆله‌که‌یه‌ک له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که
ده‌نوک له شوشه‌کان ده‌دا و
ده‌جریوێنێ
ئه‌وه رۆحی ژنێکه
نه‌ده‌توانم بێگه‌مێ و
نه‌ده‌مگاتێ
...................................
خودایه
چی سه‌نگی غه‌زه‌بت هه‌یه
بیگره مینای ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی
نایه‌ڵێت چۆله‌که ژنێک
ده‌نوک له ده‌رگای دڵم بات
...................................
کێ وه‌ک چۆله‌که ده‌زانێت
چی په‌یامی عاشق هه‌یه
له ماڵی مه‌عشوقا داینێ؟
................................
چۆله‌که وه‌ختێ مه‌ست ئه‌بێت
بۆنی گوڵان کاسی بکات
کاتێ ناوی خۆی لا خۆشه
شاعیر له‌ناو شیعرێکیدا و
تۆش له خه‌یاڵێکی ته‌ڕدا
ناوی بێنیت.
..........................
ته‌نیا چۆله‌که ده‌توانێت
خه‌و له‌چاوت بتۆرێنێ و
توڕه نه‌بیت
ده‌زانی بۆ؟
....................................
دنیا پڕی چۆله‌که‌یه
باخچه‌کانیش له هه‌زار گوڵ
لێ... من ته‌نیا
چۆله‌که‌و گوڵێک ده‌ناسم
نازانم بۆ؟