.stick-navigation{ z-index: 9999; position: fixed; top: 0; width: 100%; }

الخميس، 1 مايو 2008

پیاوێک له‌ژن

(ژیان)
له‌ دێڕێكی تردا بمدوێنه‌
پیاوێك له‌م بونه‌دا هه‌یه‌
له‌نێو دێرِی نوسینی ژنێكا
رێگای ژیان ئه‌گرێته‌ به‌ر
* *
حه‌ز

لێره‌باڵدارێكی غه‌ریب هه‌یه‌
حه‌زناكا خۆر بۆ ساتێكیش ئاوا ببێ
حه‌زی لێیه
‌ته‌مه‌نی هه‌فته‌ هه‌ر هه‌موی
رۆژی شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه‌ بێت
* * *
(تكا)
هه‌رچه‌ند تێ ده‌گه‌م چی ده‌ڵێیت
لێ تكامه‌ده‌نگت به‌رز كه
‌با هه‌ستم پڕِبێت له‌ چرپه‌ت* * *

( ژن )
ژنێك جوانه‌ورته‌ورته‌كه‌ی شیعر بێ وچرپه‌ی ده‌نگی مۆسیقا بێ وتوڕِه‌بونی شاعیرانه‌ولێبوردنی پرِ ئه‌شق بێت
* * *
( نزا)
به‌هه‌شت
هێلانه‌یه‌كه‌ له‌ دڵی ئه‌ودا
خودایه‌پێمی رِه‌وا ببیه‌
* * *
(+-)
له‌نوێترین ماتماتیكی ئه‌شقا هاتووه
‌1+1=
–تۆ =هیچ
* * *
(كه‌ی)
له‌زه‌رده‌شتیان پرسی خودا
كه‌ی له‌ مرۆڤ توڕِه‌ ئه‌بێ؟
ئه‌ویش وتی:كاتێ دڵی ژن بشكێنن
* * *
(به‌ روخسه‌تی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)
له‌ ئارمسترۆنگیان پرسی
بۆچی گه‌شتیته‌ دڵی مانگ؟
- چون ڕِێی دڵیهیچ ژنێكم نه‌ده‌زانی
* * *
(!!)
ژیان مانایه‌ك نابه‌خشێ
هه‌تا ژنێكپێت نه‌ڵێت:
ئاگات له‌ خۆت بێت
* * *
(تاوان)
هیچ تاوانێك
هێنده‌ی زویركردنی ژنێك
گه‌وره‌ نییه
‌خودایه‌له‌و تاوانانه‌م ببوره‌
* * *
(هه‌م؟)
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌م
من هه‌م
دڵنیام بكه‌ كه‌تۆم هه‌ی
· *
(ڤالانتاین)
هه‌موو رۆژێک گوڵێکی سور
له‌په‌رچه‌می خاوت ئه‌ده‌م
گشت وه‌رزێکم وه‌رزی ئه‌شقه‌
کوا خۆشه‌ویستیت کۆن ئه‌بێت
ساڵ دوانزه‌ی مانگ ڤالانتاینه‌