له‌مسه‌ر ته‌نیایی رۆحمه‌وه ماڵه‌باجێنه‌یه‌ک روخا
(ئه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌یوب بوو)
ئه‌و رۆژه هه‌تا ئێواره شار بۆنی بۆسۆی لێده‌هات
( یوسفه ئه‌یوب داخ ده‌کات)
ئێواره‌که‌ی...له‌به‌ر کتێبخانه‌که‌ما
نیگام چویه سه‌ر کتێبی
(خوسره‌و وشیرین)ی خانای قوبادی
نازانم بۆ..حه‌زم نه‌کرد بیخوێنمه‌وه
هه‌ستم ده‌یگوت له‌وه گه‌ڕێ
(ئه‌و ئێواره شیرین ده‌بێته مۆته‌که ودوا هه‌ناسه‌ی ئه‌یوب ده‌بڕێت )
ئه‌مشه‌و ئاگری ژوره‌که‌م ساردوسڕ بوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی دوعاگیر بووبێت
نه‌مزانی بۆ
دنیا هه‌رهه‌موی شه‌خته بوو
هه‌رچی جلی سه‌ر ته‌نافه وه‌ک ته‌خته بوو
کڵۆڵی ئه‌و به‌دبه‌خته بوو
( ئه‌یوب ئه‌مشه‌و له‌سه‌ربان رۆژ ده‌کاته‌وه)
* * *
ماڵی ئه‌یوب
نزیک گۆڕستانه‌که‌ی (ته‌یراوه)یه
ئه‌وسه‌ربانه‌ی چه‌نده‌ها شه‌وی زستانیی
رۆژی تێدا ده‌کرده‌وه
ده‌ڕوانێته دیوی پشته‌وه‌ی په‌رله‌مان
حه‌وشه‌ی پێشه‌وه‌ی
( ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ی لێوه دیاره
له‌وسه‌ربانه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ئاسانی
وه‌زاره‌تی (داد) و (ئه‌وقاف)یش ده‌بینی
لێ ئه‌وان (ئه‌یوب)یان نه‌دی!!
له‌پشت زیندانه‌که‌ی ماڵه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی په‌روه‌رده و
ریزێک بیمارستان هه‌یه
که‌چی ئه‌یوب به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌مرێت!!!
* * *
ئه‌یوب
به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما سه‌خته‌ی گرت
بێئه‌وه‌ی شتێک له‌باره‌ی (پاڵتۆکه‌ی گۆگۆڵ)ه‌وه بزانێت
نه‌یدازانی (هه‌یه یان نا)
بێئه‌وه‌ی بزانێت (شکسپیر) کێیه
ئه‌و گشته ئازاره ده‌درا
هه‌ر بێده‌نگ بوو
هه‌ر سه‌بری گرت
چیرۆکی (ئه‌یوب)یشی نه‌بیستبوو
یوسف قسه‌یه‌کی تری نییه بۆ باوکی
ئه‌مشه‌و یوسف خه‌و نابینێت
ئه‌مێستاکه.. یوسف خۆی بوگه‌ته جه‌للاد
کراسی ئه‌یوب به‌خوێن ده‌کا و
خه‌ونه‌کانی ده‌تۆرێنیت.....
* * *
دوێشه‌و ئه‌یوب به‌ئازاری جه‌سته‌یه‌وه
له‌سه‌ربان رۆژی کرده‌وه
رستێ خه‌ونی سه‌یری دیبوو
بابه من ئه‌وشه‌و خه‌ونم دی
(خه‌ونی یه‌که‌م)
داکم هاتبوه‌وه لامان
ئه‌توش گۆتت
نه‌ورۆزێ ده‌چینه سه‌یران.
(خه‌ونی دووه‌م)
دوو رۆژ نانم نه‌خوارد بوو
زۆر برسی بووم
تۆش هاتیه‌وه
له‌فه‌ی گه‌ست له‌بۆم هینا.
(خه‌ونی سێیه‌م)
تۆپه سۆره‌که‌م ته‌قیبوو
خه‌مم ده‌خوارد
(چرۆ) و (یاقوب)گۆتیان مه‌گری
له‌خه‌فه‌تان وه‌خت بوو بمرم
(دایه شیرین)
گوتی ئه‌یوب غه‌مان مه‌خۆ
تۆپه‌کی دیت له‌بۆ ده‌کڕم.
(خه‌ونی چواره‌م)
نه لێت ده‌دام
نه به‌جگه‌ره ده‌ت سوتاندم
بابه توخوا
ئیدی وابه
(خه‌ونی پێنجه‌م)
له‌حه‌وشه‌که گه‌مه‌م ده‌کرد
غارم ده‌دا بۆسه‌روخوار
بابه (دایه‌شیرین)م دی
په‌نجه‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی
ببونه مار
(خه‌ونی شه‌شه‌م)
بابه
دایه
م
ر
د
م
ئاخ
(ئه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌یوب بوو)
ئه‌و رۆژه هه‌تا ئێواره شار بۆنی بۆسۆی لێده‌هات
( یوسفه ئه‌یوب داخ ده‌کات)
ئێواره‌که‌ی...له‌به‌ر کتێبخانه‌که‌ما
نیگام چویه سه‌ر کتێبی
(خوسره‌و وشیرین)ی خانای قوبادی
نازانم بۆ..حه‌زم نه‌کرد بیخوێنمه‌وه
هه‌ستم ده‌یگوت له‌وه گه‌ڕێ
(ئه‌و ئێواره شیرین ده‌بێته مۆته‌که ودوا هه‌ناسه‌ی ئه‌یوب ده‌بڕێت )
ئه‌مشه‌و ئاگری ژوره‌که‌م ساردوسڕ بوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی دوعاگیر بووبێت
نه‌مزانی بۆ
دنیا هه‌رهه‌موی شه‌خته بوو
هه‌رچی جلی سه‌ر ته‌نافه وه‌ک ته‌خته بوو
کڵۆڵی ئه‌و به‌دبه‌خته بوو
( ئه‌یوب ئه‌مشه‌و له‌سه‌ربان رۆژ ده‌کاته‌وه)
* * *
ماڵی ئه‌یوب
نزیک گۆڕستانه‌که‌ی (ته‌یراوه)یه
ئه‌وسه‌ربانه‌ی چه‌نده‌ها شه‌وی زستانیی
رۆژی تێدا ده‌کرده‌وه
ده‌ڕوانێته دیوی پشته‌وه‌ی په‌رله‌مان
حه‌وشه‌ی پێشه‌وه‌ی
( ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ی لێوه دیاره
له‌وسه‌ربانه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ئاسانی
وه‌زاره‌تی (داد) و (ئه‌وقاف)یش ده‌بینی
لێ ئه‌وان (ئه‌یوب)یان نه‌دی!!
له‌پشت زیندانه‌که‌ی ماڵه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی په‌روه‌رده و
ریزێک بیمارستان هه‌یه
که‌چی ئه‌یوب به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌مرێت!!!
* * *
ئه‌یوب
به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما سه‌خته‌ی گرت
بێئه‌وه‌ی شتێک له‌باره‌ی (پاڵتۆکه‌ی گۆگۆڵ)ه‌وه بزانێت
نه‌یدازانی (هه‌یه یان نا)
بێئه‌وه‌ی بزانێت (شکسپیر) کێیه
ئه‌و گشته ئازاره ده‌درا
هه‌ر بێده‌نگ بوو
هه‌ر سه‌بری گرت
چیرۆکی (ئه‌یوب)یشی نه‌بیستبوو
یوسف قسه‌یه‌کی تری نییه بۆ باوکی
ئه‌مشه‌و یوسف خه‌و نابینێت
ئه‌مێستاکه.. یوسف خۆی بوگه‌ته جه‌للاد
کراسی ئه‌یوب به‌خوێن ده‌کا و
خه‌ونه‌کانی ده‌تۆرێنیت.....
* * *
دوێشه‌و ئه‌یوب به‌ئازاری جه‌سته‌یه‌وه
له‌سه‌ربان رۆژی کرده‌وه
رستێ خه‌ونی سه‌یری دیبوو
بابه من ئه‌وشه‌و خه‌ونم دی
(خه‌ونی یه‌که‌م)
داکم هاتبوه‌وه لامان
ئه‌توش گۆتت
نه‌ورۆزێ ده‌چینه سه‌یران.
(خه‌ونی دووه‌م)
دوو رۆژ نانم نه‌خوارد بوو
زۆر برسی بووم
تۆش هاتیه‌وه
له‌فه‌ی گه‌ست له‌بۆم هینا.
(خه‌ونی سێیه‌م)
تۆپه سۆره‌که‌م ته‌قیبوو
خه‌مم ده‌خوارد
(چرۆ) و (یاقوب)گۆتیان مه‌گری
له‌خه‌فه‌تان وه‌خت بوو بمرم
(دایه شیرین)
گوتی ئه‌یوب غه‌مان مه‌خۆ
تۆپه‌کی دیت له‌بۆ ده‌کڕم.
(خه‌ونی چواره‌م)
نه لێت ده‌دام
نه به‌جگه‌ره ده‌ت سوتاندم
بابه توخوا
ئیدی وابه
(خه‌ونی پێنجه‌م)
له‌حه‌وشه‌که گه‌مه‌م ده‌کرد
غارم ده‌دا بۆسه‌روخوار
بابه (دایه‌شیرین)م دی
په‌نجه‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی
ببونه مار
(خه‌ونی شه‌شه‌م)
بابه
دایه
م
ر
د
م
ئاخ