
بۆ 16/3 هه‌موو ساڵێك كه له‌نێوان من وشاردا مانایه‌كی تر هه‌یه بۆ ژیان ئه‌ویش مردنه ، مردنێك جیاواز له مردنه‌كانی تر ،له‌وانه‌یه خه‌ویش بێت و ئێمه گه‌وجانه ته‌فسیری بكه‌ین ،مرۆڤ چۆن ده‌بێت بمرێت له‌كاتێكدا له‌ماناكانی ژیان نه‌گه‌شتبێت
نازانم ته‌رزی كام خه‌یاڵ به‌باڵای كامه ئازارا بئاڵێنم
تۆوی كام خه‌ونی ئه‌به‌دی ،
له‌كامه كێڵگه‌ی برینا برِوێنمه‌وه ؟
كام پۆله په‌پوله بدوێنم ، ئه‌وانه‌ی كه دۆنای رۆحن و
به‌سه‌ر به‌ژنی مه‌زاری زاری برین و
سوتانه‌وه هه‌ڵبیشتون
یا په‌روانه‌ى ده‌روازه‌ى ئه‌و روانینانه‌ى داخران و نه‌كرانه‌وه ؟
له چ میحرابیبَكه‌وه ده‌ستی نزا بۆ سوكنایی ئه‌م ئازارانه هه‌ڵبرِم
له میحرانی مزگه‌وته‌وه ،
یا له‌جه‌سته‌ى سیازوخاڵی دایكمه‌وه
كه‌له‌تاو ئه‌و ئازاره‌دا چه‌مایه‌وه ...!!!!
یه‌كه‌م ره‌وه هۆردوی لم لێره‌وه تێپه‌ڕی و
یه‌كه‌م برینی له جه‌سته‌ت نا ...
ئه‌وه نییه .. بۆنی جوانیه‌كانت نه‌مان ،
سه‌داو نێڵه‌ى ئاور نه‌ما ....
ئه‌مێستاكه‌ش بۆنی سیر‌و
خوێنی تیر‌و
بریسكه‌ی شیر‌و
بۆنی ئایدیای په‌ككه‌وته‌و پیر
كاسی كردووی ...!
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت له‌ته‌ك پێكه‌نیندا ده‌گری و
به‌گریانیش په‌ترۆی چی زه‌خمی كۆنه‌ته
ده‌كولێته‌وه ...
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت ..
چاوانت به‌رایی ناده‌ن
له ( ئه‌شكه‌وه‌ڵ) ی خه‌یاڵتا
سه‌یری ته‌موره‌ی شكاو‌و گوێ له‌ناڵه‌ى تاره‌كانی
جه‌مخانه‌كه‌ی هاوار بگریت...
ئه‌حمه‌د موختاری جاف ده‌ڵێت :
رۆژی ده‌یان پۆله كچ و كورِی شارم
به باڵای ئه‌و هاوسێ شهڕانگێزه‌ی منا
ده‌سته‌و دامه‌ن .. دامه‌ن گیرن
من به‌گزاده‌ی جافانی شار
ئه‌مێستاكه..
ئه‌وان می‌رن .. خاوه‌ن تیرن
خودان بیری چون زنجیرن
كه‌چی من لانكه‌ی برینم ژه‌نگاویه
هه‌موو ساڵێك سوێی ئازارێ ده‌متاسێنێت
ئازاری سه‌فه‌ری ژنێكى سه‌رهه‌ڵگرتوی ئه‌نفال
له‌سه‌فه‌رێكی بێكۆتایی بیاباندا
(پێده‌چێت ئه‌وه دایكم بێت) و له‌و سه‌فه‌رى فه‌توایه‌دا
بوبێته كه‌نیزه‌كی عاگوڵ
ئاله‌و سارایه‌ی عه‌رعه‌ر ا
یان له‌دڵی
شێداری لمى ئه‌وێدا توابێته‌وه....
له‌و رۆژه‌وه‌ى ره‌وه هۆردوی بیابان هات و
لێره هه‌واری خۆی هه‌ڵدا
نالی دار عه‌ساكه‌ى ون كرد
كه‌سێ سۆراغی نازانێ
ده‌بێت ئێستا نه‌بوبێته داری ده‌ستی
شوانكاره‌یه‌كی به‌ده‌وی و وشتروانێك؟
سڵاو ...
شێته گۆرانییه‌كانی مه‌ستی و
هه‌ناسه سارده‌كانی عه‌شق .. سڵاو
گوڵه هه‌ناره ره‌ش داگهڕاوه‌كانی گوڵان و
سنه‌وبه‌ره خه‌مباره‌كانی باخی میر ...سڵاو
چه‌ندین ساڵه حه‌بیبه سۆمای چاوانی ون كردوه‌و
شه‌وانه دىَ و سه‌رگۆرِه‌كه‌ی حه‌مدونی بۆ ده‌گهڕێت...
له‌وه‌ته‌ى بیرم دێت ،
چى گریانه له پێكه‌نینی تۆ ده‌چن،
هه‌رچی لیمۆی خه‌واڵوه ،
ره‌نگیان ره‌نگی تۆی گرتوه و
كه‌سێ ژیریان ناكاته‌وه ...
ئه‌ی غه‌ریبی به‌جێماوی گۆرانیه‌كان ،
هه‌ناسه‌ى ساردی باخی میر ،
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
10/3/2006
نازانم ته‌رزی كام خه‌یاڵ به‌باڵای كامه ئازارا بئاڵێنم
تۆوی كام خه‌ونی ئه‌به‌دی ،
له‌كامه كێڵگه‌ی برینا برِوێنمه‌وه ؟
كام پۆله په‌پوله بدوێنم ، ئه‌وانه‌ی كه دۆنای رۆحن و
به‌سه‌ر به‌ژنی مه‌زاری زاری برین و
سوتانه‌وه هه‌ڵبیشتون
یا په‌روانه‌ى ده‌روازه‌ى ئه‌و روانینانه‌ى داخران و نه‌كرانه‌وه ؟
له چ میحرابیبَكه‌وه ده‌ستی نزا بۆ سوكنایی ئه‌م ئازارانه هه‌ڵبرِم
له میحرانی مزگه‌وته‌وه ،
یا له‌جه‌سته‌ى سیازوخاڵی دایكمه‌وه
كه‌له‌تاو ئه‌و ئازاره‌دا چه‌مایه‌وه ...!!!!
یه‌كه‌م ره‌وه هۆردوی لم لێره‌وه تێپه‌ڕی و
یه‌كه‌م برینی له جه‌سته‌ت نا ...
ئه‌وه نییه .. بۆنی جوانیه‌كانت نه‌مان ،
سه‌داو نێڵه‌ى ئاور نه‌ما ....
ئه‌مێستاكه‌ش بۆنی سیر‌و
خوێنی تیر‌و
بریسكه‌ی شیر‌و
بۆنی ئایدیای په‌ككه‌وته‌و پیر
كاسی كردووی ...!
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت له‌ته‌ك پێكه‌نیندا ده‌گری و
به‌گریانیش په‌ترۆی چی زه‌خمی كۆنه‌ته
ده‌كولێته‌وه ...
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت ..
چاوانت به‌رایی ناده‌ن
له ( ئه‌شكه‌وه‌ڵ) ی خه‌یاڵتا
سه‌یری ته‌موره‌ی شكاو‌و گوێ له‌ناڵه‌ى تاره‌كانی
جه‌مخانه‌كه‌ی هاوار بگریت...
ئه‌حمه‌د موختاری جاف ده‌ڵێت :
رۆژی ده‌یان پۆله كچ و كورِی شارم
به باڵای ئه‌و هاوسێ شهڕانگێزه‌ی منا
ده‌سته‌و دامه‌ن .. دامه‌ن گیرن
من به‌گزاده‌ی جافانی شار
ئه‌مێستاكه..
ئه‌وان می‌رن .. خاوه‌ن تیرن
خودان بیری چون زنجیرن
كه‌چی من لانكه‌ی برینم ژه‌نگاویه
هه‌موو ساڵێك سوێی ئازارێ ده‌متاسێنێت
ئازاری سه‌فه‌ری ژنێكى سه‌رهه‌ڵگرتوی ئه‌نفال
له‌سه‌فه‌رێكی بێكۆتایی بیاباندا
(پێده‌چێت ئه‌وه دایكم بێت) و له‌و سه‌فه‌رى فه‌توایه‌دا
بوبێته كه‌نیزه‌كی عاگوڵ
ئاله‌و سارایه‌ی عه‌رعه‌ر ا
یان له‌دڵی
شێداری لمى ئه‌وێدا توابێته‌وه....
له‌و رۆژه‌وه‌ى ره‌وه هۆردوی بیابان هات و
لێره هه‌واری خۆی هه‌ڵدا
نالی دار عه‌ساكه‌ى ون كرد
كه‌سێ سۆراغی نازانێ
ده‌بێت ئێستا نه‌بوبێته داری ده‌ستی
شوانكاره‌یه‌كی به‌ده‌وی و وشتروانێك؟
سڵاو ...
شێته گۆرانییه‌كانی مه‌ستی و
هه‌ناسه سارده‌كانی عه‌شق .. سڵاو
گوڵه هه‌ناره ره‌ش داگهڕاوه‌كانی گوڵان و
سنه‌وبه‌ره خه‌مباره‌كانی باخی میر ...سڵاو
چه‌ندین ساڵه حه‌بیبه سۆمای چاوانی ون كردوه‌و
شه‌وانه دىَ و سه‌رگۆرِه‌كه‌ی حه‌مدونی بۆ ده‌گهڕێت...
له‌وه‌ته‌ى بیرم دێت ،
چى گریانه له پێكه‌نینی تۆ ده‌چن،
هه‌رچی لیمۆی خه‌واڵوه ،
ره‌نگیان ره‌نگی تۆی گرتوه و
كه‌سێ ژیریان ناكاته‌وه ...
ئه‌ی غه‌ریبی به‌جێماوی گۆرانیه‌كان ،
هه‌ناسه‌ى ساردی باخی میر ،
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
10/3/2006