چیرۆكی منداڵیكی به‌ر گه‌رمای هاوینی پایته‌خت
خراپی مامه‌ڵه‌كه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا دیارده‌یه‌كی جیهانییه ،ساڵانه به ملیۆنان منداڵ له‌لایه‌ن مافیا‌و بازرگانه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی جۆراوجۆریان پێده‌كرێت و هه‌ندێك له‌وانه بۆ تێكدانی ئاسایشی زۆرێك وڵات به‌كار ده‌هێنرێن ؟
منداڵان له‌كوردستاندا به‌جۆرێكی تر ئیستیغلال ده‌كرێن ،ده‌خرێنه ژێر بارێكی قورسه‌وه كه له‌توانای منداڵدا نییه به‌رگه‌ی ئه‌و باره بگرێت.
هه‌ندێك له‌و پاساوانه زۆر لاوازن بۆئه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌ك ره‌وایه‌تیی به‌و كاره بده‌ن كه‌به‌منداڵه‌كانیانی ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌نجه‌تی نه‌بوونی و راهێنانی منداڵ بۆ كاركردن ، زۆرێك له‌وخێزانانه فێری سواڵكردن بوون و ئێستا شێوازی تریان داهێناوه بۆ ئه‌و كاره،له لێدوانێكی (رادیكا كوماراسوامی) نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بۆكاروباری منداڵانی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ریان تێدایه كه چه‌ند رۆزی رابردوو له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوێندیه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی منداڵان له‌عێراقدا ،له‌ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت"به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی
2005 كه 80% ی منداڵانی عێراق به‌هه‌موو ناوچه‌كانیه‌وه ده‌چونه به‌رخوێندن كه‌چی له 2008 دا كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ رێزه‌ی 53% و زۆرێك له‌و منداڵانه له‌گه‌ڵ خوێندندا كاریش ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌و كارانه قه‌ده‌غه‌ن بۆ منداڵ"
كوردستانیش به‌شێكه له راپۆرته‌كه‌ی (رادیكا كوماراسوامی) و چه‌ندین نموونه هه‌ن له‌وباره‌یه‌وه ،پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته كه‌وتمه سه‌روبه‌ندی كاركردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌سه‌رشه‌قام ده‌سفرۆشی ده‌كه‌ن ،ئه‌وه هه‌رده‌م پرسیاره بۆمن (ئایا ئه‌و منداڵانه هه‌موویان له‌بارودۆخی ناله‌باری زیاندان تابه‌وجۆره كاریان پێبكرێت؟) له‌كاتێكدا نابێت به‌هیچ پاساوێكه‌وه منداڵ به‌وجۆره بچه‌وسێنرێته‌وه.
له‌كاتی گه‌رانم به‌دوای ئه‌و پرسیاره‌دا له‌یه‌كێك له‌ترافیكه‌كانی هه‌ولێر منداڵێكم دی كه‌ئاره‌ق زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ له‌گۆنای ده‌هاته خوارێ،لێی نزیك بومه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك پرسیاری لێبكه‌م ،سه‌ره‌تا خۆی لێ‌دوور ده‌گرتم به‌ڵام له‌رێگه‌ی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی هاتووچۆوه كارئاسانیم بۆ كرا و منداڵه‌كه گرێی دڵی خۆیی بۆ كردمه‌وه.
چیرۆكی منداڵه‌كه:
(س ) منداڵێكی (9) ساڵانه و باوك و (3) دایكی هه‌یه و ماڵیان له‌گه‌ره‌كێكی ئاست باشی شاری هه‌ولێردایه و خانوه‌كه‌یان له‌سه‌ر رۆبه‌ری (250م ) دووجا و به‌دوو نهۆم دروست كراوه، بوكی (س) له‌گه‌ڵ (2) خێزان و (9) منداڵدا له‌وێ ده‌زین كه (س) یه‌كێكه له منداڵانه‌كان ،له‌ئۆردوگایه‌كی نزیكی هه‌ولێریش (2) خانووی هه‌یه و یه‌كێكیان خێزانی سێیه‌م و (4 ) منداڵی تێدایه‌و ئه‌وی تری داوه به‌كرێ .
باوكی (س) ئوتومبێلێكی جوری ( تویۆتا ده‌بڵ قه‌مه‌ره ) ی هه‌یه‌كه به ( مه‌رزیه ) ناسراوه .
تا ئێره به‌سه بۆئه‌م باسه،هه‌رچۆن بێت (س) م رازی كرد ماڵی خۆیانم نیشان بدات ،له‌ده‌رگای ماڵكه‌م دا ،یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی فه‌رموی لێكردم بۆ دیوه‌خانه‌كه‌یان ،دیمه‌نێكی سه‌یر و جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان تێیدا ده‌زی،باوكه‌كه له‌به‌ر تازه‌ترین ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌و منداڵه‌كه‌ش له‌به‌ر قرچه‌ی خۆری هاوین.
له‌گه‌ڵ باوكی (س) كه‌وتمه گفیوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی منداڵان له‌ناوچاویدا هه‌ستم به پرسیارێك ده‌كرد ئاخۆ من كێم و بۆچی به‌و نیوه‌رۆ گه‌رمه ئه‌و ماڵه‌م له‌خه‌و كرد، كاتێك وه‌ك رۆزنامه‌نووس خۆم به‌كابرا ناساند هه‌ڵچونێكی زۆرم تێدا به‌دیكرد به‌ڵام كه هاتمه سه‌ر باسی كاركردنی منداڵه‌كه‌ی به‌م گه‌رمای هاوینه ،هه‌ستم ده‌كرد كابرا كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا،كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد كه ئایا ده‌رونی ئاسوده‌یه به‌و بارودۆخه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێیدایه؟
له‌وه‌ڵامدا گوتی:"نامه‌وێت منداڵه‌كه‌م خۆڕی كۆڵانان بێت،مامۆستا ئه‌من به‌حه‌مباری خۆم پێگه‌یاندیه ده‌بێت ئه‌وانیش ئیش بكه‌ن"
به‌ڵام كاتێك گوتم ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو ئێستا خه‌ڵك له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌و كه‌شێكی باشه‌وه ده‌توانێت خۆی پێبگه‌یه‌نێ،ئه‌م قسه‌یه باوكی (س) ی هاركردوو به‌بێ گوێدانه هیچ دابێكی مرۆڤانه په‌لاماری دام و ده‌یویست كامێراكه‌م لێسه‌نێت،دوای ئه‌وه‌ی كه‌كردی خۆم ده‌ربازكرد به‌ڵام ده‌بێت دوای من چی رویدابێت؟
ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له‌ده‌یان خێزان كه منداڵه‌كانیان به‌وجۆره ده‌چه‌وسێنه‌وه.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ساڵانه یادوو بۆنه‌ی جۆراوجۆر بۆ رۆزی منداڵان سازده‌كرێت و منداڵ خواپێداوه‌كان به‌شدار ده‌بن تێیداو باوكه‌كانیش له‌ریزی پێشه‌وه داده‌نیشن!!!
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م وڵاته‌دا پێویسته بۆ منداڵان بكرێت ده‌ركردنی یاسایه بۆ رێگرتن له‌كارپێكردنی منداڵان نه‌ك سازدانی ئاهه‌نگی جۆراوجۆر،ئه‌مه پێشنیاره و نازانم كه‌ی ده‌بێته پرۆژه.