(بابه‌تێكه بۆ گفتوگۆ)
قسه‌كردن له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وروژاندنی بابه‌تێكه كه تا ئێستا له نێو ئێمه‌دا به دروستی له ناو‌و تێرمه‌كانی نه‌گه‌یشتووین بۆیه ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵێكی بچووك كار بۆ شڵه‌قاندنی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه بكرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌دا باس ده‌كرێت. ناكرێت باس له پرۆسه‌ی به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بكه‌ین به‌بێ كاركردن له رابردووی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له ڕووی كلتوور و كاریگه‌ریه‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ری و وابه‌سته‌بوونی به‌و شوناسه ته‌قلیدیه‌وه كه هه‌یه‌تی و گه‌ره‌كی نییه بیگۆڕێت. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یه‌كێكه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئه‌مڕۆ له زۆرێك له ناونیشان و مانشێتی ڕۆژنامه‌كانیدا باسی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ئایا به‌خودی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می كوردییه‌وه كه نائاماده‌گییه‌كی گه‌وره‌ی له‌و كایه‌ی گۆڕاندا هه‌یه توانیویه‌تی وه‌ك دیكۆری ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆی نمایش بكات? ئایا كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌و كایه‌یه كه هۆشیارترین و كاراترین توێژ و پێكهاته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن كاریان بۆ ناسینی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان كردووه? ده‌كرێت ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌ك نارنجۆك فڕێ بدرێته ناو كۆمه‌ڵێك كه هیچ ئاماده‌ییه‌كیان نه‌بێت پێشتر بۆ ئه‌و كاره‌ساته? لێره‌دا كه ده‌ڵێم كاره‌سات به‌و مانایه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به ترس و گومانه‌وه له‌و دیارده‌یه ده‌ڕوانن چونكه پێیان وایه ئه‌م گۆڕانه مۆڕاڵی كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت و شوناسی هۆز و بنه‌ماڵه و خێزان ده‌شێوێنێت، خۆ له‌وه‌دا ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر زیاتر له سروشتی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه ورد ببینه‌وه ناهه‌قیان نییه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه درێژه‌پێده‌ری ڕابردووه و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئێسته له‌وه باشتر به‌رهه‌م ناهێنێت. ئه‌و ته‌وژمانه‌ی له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕوویان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد نه‌یانتوانی ببنه جێگره‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌ی كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌كانی كۆچییه‌وه ڕوویان له ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كرد و توانی پێگه‌ی خۆی لێره‌دا داكوتێت له كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوودا ته‌وژمی ماركسیزم ڕووی لێره كرد هه‌ڵگران و په‌یڕه‌وانی ئه‌و ته‌وژمه نه‌توانیان له زه‌مینه‌ی كه‌سییه‌تی خۆیان و نه له زه‌مینی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه پراكتیكی بكه‌ن، لێره‌وه له نێو دوانه‌یی (نێره‌ر- وه‌رگر)دا له هیچ كام له‌وانه‌دا گوتارێك نه‌بوو كه شێوازی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵ بگۆڕن و هه‌ندێك له هه‌ڵگرانی ئه‌و وتاره به مۆراڵه كۆنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه مانه‌وه، هه‌رچه‌نده له نێواخنی گوتاری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌دا هه‌بوو كه ده‌بێت ئایین له نێو شوێنه‌كانی خواپه‌رستیدا قه‌تیس بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا كڵێسه ناچار كرا واز له كاروباری ده‌وڵه‌ت بهێنێ و به‌م جۆره فه‌ره‌نسییه‌كان بوونه خاوه‌نی هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، لێره‌دا هه‌ق وایه بپرسین بۆ? چونكه سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر جۆرێك ئاماده‌یی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بگۆڕدرێت و ئاسۆی مه‌ده‌نییه‌ت پشت كه‌لی جێهێشتبوو. كه‌چی لێره ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له نێو خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار یان خوێنده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه خۆی له خه‌ڵكی نێو حوجره‌كاندا ده‌بینێته‌وه نه‌شونمای كرد و به به‌رده‌وام (ئه‌وی وه‌رگر) له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌سه‌له ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا زیاتر بارگاوی بوو بوو كه ئه‌م دوو چه‌مكه‌ش (ئاین، نه‌ته‌وه) له‌وێدا جێگه‌یان نه‌ده‌بوویه‌وه. ده‌توانین له‌سه‌ر شێوازی چه‌سپاندنی عه‌لمانییه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركیا به نموونه بهێنینه‌وه، ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می گۆڕانه گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسادا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له فه‌ره‌نسا بووه و له ئه‌كادیمیه‌ی سه‌ربازی شاری (تۆلۆز) خوێندویه‌تی و دواتر به وێناكردنێكی عه‌لمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا و توندڕه‌وانه هه‌وڵی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی عه‌لمانییه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له توركیا ده‌دا به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك پارێزه‌ر و میراتگری ئیسلام جه‌نگاوه و هێرشی كردووه بۆیه به ئێستاشه‌وه توركیا نه‌بوویه وڵاتێكی عه‌لمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك ده‌یویست چونكه له توركیادا
1- زه‌مینه‌ی عه‌لمانیه‌ت كز بوو.
2- ڕێنیسانس و ڕۆشنگه‌ری به‌خۆوه نه‌دیبوو.
هه‌ر بۆیه ئه‌مه پێچه‌وانه بویه‌وه له عه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وان بڕوایان به ڕیشه‌كانی عه‌لمانییه‌ت هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوایان به پلۆرالیزم نییه. بۆ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش نه‌ده‌كرێت به گوژمێكی توندڕه‌وانه و كار بۆ هێنانی ئه‌و چه‌مكانه بكرێت كه تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه توانای هه‌رسكردنی نییه نه‌ده‌شبێت ئایینی باو كه ئیسلام له ناوچه‌كه‌دا بیر له سێنتیڕاڵیزمی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگرێت چونكه به‌ر له خواستنی فیدراڵیزمی جوگرافی پێویستمان به فیدراڵییه‌تی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه هه‌یه. له به‌رامبه‌ریشدا ئاسان نییه په‌لاماری بیروباوه‌ڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵك بدرێت، ده‌بێت واقع ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بگۆڕێت نه‌ك گوشار و برینداركردنی باوه‌ڕی خه‌ڵكی به‌هه‌ر جۆرێك بێت، به واتایه‌كی تر له‌م كۆمه‌ڵگه سوننه‌تییانه‌دا وه‌ك چۆن نابێت په‌لاماری پیرۆزبیه‌كانی زۆرینه بدرێت (پیرۆزی به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر باوه‌ڕدارێك به باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی لای پیرۆزه). به‌و جۆره‌ش نابێت ڕێگه له بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگیرێت. ئۆگست كۆنت ده‌ڵێت: بیروباوه‌ڕه‌كان به هێرش كردنه سه‌ریان له ناوناچن، ئه‌و كاته له ناو ده‌چن كه بسه‌لمێنرێت بێسوودن.
ئه‌م وته‌یه ڕاسته‌وخۆ هیچ بیروباوه‌ڕێك ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕ له سروشته ڕۆحییه‌كه‌ی ده‌رچوو بوویه حاڵه‌تی ته‌بشیر ئه‌و كاته یه‌كتر قبوڵكردن لاواز ده‌بێت. له قۆناغی ئه‌مڕۆی كوردستاندا پێویسته ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و پلۆرالیزمه (كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، ڕه‌گه‌ز)ییه بنێت هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌م جۆره وڵاتانه‌دا پێویسته له حكوومه‌ته‌وه ده‌ست پێبكات به‌وه‌ی ڕێز له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بگرێت و بڕیاری دروست و دامه‌زراوه‌ی گونجاوی هه‌بێت تا بتوانێت هاوسه‌نگی له نێوان بیری زۆرینه و كه‌مینه‌دا دروست بكات و به واقعی نیشانی بدات كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته مه‌ده‌نییه. هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نیم هیچ ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بتوانێت كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت چونكه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و ڕه‌ها ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته. پاش زیاتر له پانزه ساڵ ئازادی به ئه‌مڕۆشه‌وه پرۆگرامه‌كانی خوێندن هه‌روه‌ك خۆیانن، له وانه‌ی مێژوودا به ئه‌مڕۆشه‌وه مێژووی ده‌وڵه‌تانی تر و باس و خواستی شه‌ڕ و یه‌كتر قڕكردن ده‌خوێنین، به ئێسته‌شه‌وه له سیسته‌می فێركردندا مامۆستا ڕه‌چاوی ئه‌وه ناكات ڕۆژی هه‌ینی بۆ پشووی قوتابیه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ش له ماڵه‌وه خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی وانه‌كان بێت، هه‌میشه له نێو قوتابی و مامۆستادا سروشتێك له سروتی جه‌للاد و قوربانی هه‌یه. له نێوان ماڵ و قوتابخانه‌دا سروشتێكی جیاواز دروست نه‌بووه هه‌مان باوكه‌كانی ماڵه‌وه له قوتابخانه‌شدا هه‌ن، كاتێك قوتابی ده‌ڵێت:
(مامۆستامان چرایه، وه‌ك دایك و باوك وایه) زۆرجار مامۆستا ڕوناكیه‌كه‌ی خۆی ون ده‌كات و نیوه‌دێڕی دووه‌م نمایش ده‌كات كه (دایك و باوك)ه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، هه‌ر بۆیه تا نیوه‌ی دێڕی دووه‌م له بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌سكاری نه‌كرێت و (هاوڕێ و دڵسۆز) جێگه‌ی (دایك و باوك) نه‌گرێته‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌و متمانه‌یه له نێوان ئه‌و دوو چینه‌دا دروست بێت. بۆیه له‌و قۆناغه‌دا كه باس ده‌كرێت و ناوده‌برێت به قۆناغی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاره‌كان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و قۆناغه له چه‌ند خاڵێكدا كۆده‌كه‌مه‌وه.
1- حكوومه‌ت: به‌و پێیه‌ی حكوومه‌ت تاكه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكارییه پێویسته به دیراسه‌یه‌كی ورد و كاركردنێكی درێژمه‌ودا (هه‌رچه‌نده دره‌نگه) هه‌نگاو به‌ره‌و ڕاگرتنی باڵانسی ئازادییه‌كان بنێت و ئازادی تاك و ده‌سته‌جه‌معی وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكات و ڕێزی لێبگرێت و زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێت و له كاتی پێویستدا داكۆكی لێبكات. بۆ ئه‌مه‌ش یاسای تازه‌مان پێویسته چونكه سزادان به‌هه‌ر یاسایه‌كی كۆن كه له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچووه‌وه ده‌رچووبێت خۆی له خۆیدا پێچه‌وانه‌ی ئازادی و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕۆشنگه‌رییه.
2- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ دیاره دروستكردن و وه‌به‌رهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و شارستانی له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نه‌وه دروست ده‌بێت بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه سیسته‌م و پرۆگرامی خوێندن له بناغه‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و له‌سه‌ر شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ی هاوچه‌رخ دابڕژرێته‌وه (هه‌رچه‌نده دره‌نگه) چونكه له 15 ساڵی ڕابردوودا ده‌كرا تا ئێستا نه‌وه‌یه‌ك وه‌به‌ر بهاتایه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر قبوڵ كردن و به بیرێكی شارستانیانه‌ی سه‌رده‌مه‌وه و ئێستاش ده‌كرێت ئه‌و كاره بكرێت.
3- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری/ به‌و پێیه‌ی ڕۆشنبیران داینه‌مۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌ن بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت و پێویسته به سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگاكانیه‌وه هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بنێن و لێره‌دا پێشنیاری كۆنفرانسێك ده‌كه‌م به‌ناوی (كۆنفرانسی به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه و ڕۆڵی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن).
4- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف/ به‌و پێیه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته تایبه‌ته به كاروباری ئایینییه‌وه پێویسته له سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانانه‌دا ڕۆڵی ئیجابی هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن كاره‌كه‌ی وا ده‌خوازێت هه‌ڵكردن و یه‌كتر قبوڵ كردن بڵاوبكاته‌وه نه‌ك ببێته‌وه به‌شێك له گرژی و ناكۆكییه فیكرییه‌كاندا و هه‌میشه سروشتی ئایین وه‌ك ئه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئاییندارانه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هه‌ڵكردن.
5- ڕێكخراوه‌كان/ له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ڕێكخراوه‌كان ڕۆڵی ئه‌رێنی كارا ده‌بینن بۆیه ئه‌ركی ئه‌وانیش له‌م گۆڕانه‌دا هیچی له‌وانی تر كه‌متر نییه چونكه ئه‌م ڕێكخراوانه زۆربه‌یان به به‌رده‌وام خوێنی تازه له‌نێو ڕیزه‌كانیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه بۆیه پێویسته به به‌رده‌وام به كردنه‌وه‌ی خولی هه‌میشه‌یی و له ژیانی ڕێكخراوه‌یدا به پراكتیك و مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
*ده‌ره‌نجام
بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵكردن و بڕوابوون به ئازادی و پلۆرالیزمدا هه‌نگاو بنێین وه‌ك سه‌ره‌تای پرۆژه‌یه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان وروژاند بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بتوانین هه‌نگاوه‌كانمان خێراتر بكه‌ین بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخ كه تێیدا ڕێز له گشت ئایین و ئایینزایه‌ك بگیرێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕایه‌كی جیاوازدا خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌هێنین. له‌وه‌ش گرنگتر بوونی ئینتیمایه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ی پێی ده‌گوترێت نیشتمان و قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاونیشتمانی بوون كه ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی په‌یوه‌ندییه‌كانی تر چونكه نیشتمان بۆ هه‌مووانه و ئایین بۆ خودایه واته ئینتیما بۆ خاك و هاووڵاتی بوون و پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه، به‌ڵام هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی ئاییندارییه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی نێوان ئیماندار و خودایه و ئه‌گه‌ر به‌م ئاڕاسته‌یه كاربكه‌ین خۆمان له گشت توندوتیژییه‌ك دورده‌خه‌ینه‌وه و خۆمان دور ده‌گرین له ڕه‌نگكردنی مه‌سه‌له‌یه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی.