.stick-navigation{ z-index: 9999; position: fixed; top: 0; width: 100%; }

الثلاثاء، 24 مارس 2020

ئەو رۆژەی دەبوو بمرم ..... روزی که می بایست می مردم



دوو کتێبن، بیرەوەییەکانی خۆم و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خۆمان و خێزانەکەماندا هات لە ١٦/٣/١٩٨٨، لە دابڕان و مەرگی ئازیزان و گەیشتن بەشەرای مەرگ، بە کوردی و فارسی.
هەموو ساڵێ لەم رۆژەدا پەترۆی برینەکانم دەکولێنەوەو خەیاڵ پەلکێشی نێو ئەو رۆژانەم دەکاتەوە کەسەرباری مەرگی ئازیزانم، مەرگی خۆمم بەچاو دی.
خێزانی ئێمەش وەک سەدان خێزانی هەڵەبجە بەجۆرێ لێک هەڵوەشاین تائێستەش یەکمان نەگرتووەتەوە.
لە ئەمشەوەوە بەردەوام سوێی ئازار گینگڵم پێدەدات، وەک مارانگاز ژەهری ئازار بە گیانما بڵاودەبێتەوە، بەردەوام بە ئالبوومی وێنەکانی زیهنمدا دەچمەوە، لەگەڵ هەر وێنەیەک دەم دەنێمە بینی گریانێکی قوڵەوە، دەچمەوە ئەو رۆژانەی وەک مێرمنداڵێک پێویستم بەنازی ئازیزانم هەبوو.
دەزانم چیرۆکەکانم بەئازارن بۆ ئێوەی خوێنەر، رەنگە پێویستیش نەبێت ئازاری رۆحی ئێوەی پێبدەم، بەڵام ئەمە مێژووە، دەبێت بینوسینەوە بۆ نەوەکانی داهاتوومان.
حەزم دەکرد ئەم یادەوەرییەم وەرگێڕایەتە سەر زمانی عەرەبی تا خوێنەری عەرەب بزانێت بەدەست ئەو دەسەڵاتەوەی کە ئاڵاهەڵگری عروبە بوو ئێمە چیمان بەسەرهات..