.stick-navigation{ z-index: 9999; position: fixed; top: 0; width: 100%; }

الثلاثاء، 24 مارس 2020

مەم و زینی هەورامی ئامادەی چاپە


پاش ماندوو بوونی دوو ساڵ کارکردن ، مەم و زینی هەورامی کارەکانی تەواو بوو، لێکۆڵینەوەو ساغکردنەوەی دوو دەستنوسی مەم و زینە؟بە هەورامی یان گۆران.
سوپاس بۆخۆم کەزۆر هەوڵمدا ئەو کارە بەئەنجام بگات، سوپاس بۆ کاک کەیومەرسی نیکڕەفتار کە مەم و زینەکەی خۆی دامێ.
سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیەی نوسخەی دەستنوسی دووەمی دامێ، سوپاس بۆ کاک پەروێز نیازی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە کە بڕیاری دا کتێبەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان چاپ بکەن، سوپاس بۆ،کەس و براو هاوڕێم مامۆستا ئەیوب کوێخا رۆستەم، سوپاس بۆ هاوڕێی دەست رەنگینینم ئارش عەباسی کە دیزاینی بەرگەکەی کرد، سوپاس بۆ زمان و کلتوری هەورامی کە دڵخۆشی هەمیشەییمە، سوپاس گەردون کە بەهەورامی خولقاندمت، یەکێکە لە شانازییەکانی تەمەنم،.
شانزەهەمین کتێبم چاپ دەبێت و شانزە کتێبی ترم چاوەڕێی چاپن، سوپاس بۆ ئەوانەی بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی کرەکانمن، سوپاس بۆ ئازیزانم کە هەموو شتی منیان قبوڵکرد کاتێ دەزانن خەریکی کارێکی وام.
مەم و زین بە هەورامی کارکردنە لەسەر دوو نوسخەی دەستنوسی دێرین، ئێمە پێمان وابو خانی خاوەنی مەم و زینە، ئیستە بەهەورامیش دەیبینن، لەم کتێبەدا زۆر تەوەرم وروژاندوە، بەم نزیکانە دەگاتە خزمەتتان..